بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، جەخت لەدانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەباخچەكانی ساوایان و ناوەندەكانی خوێندن بەچەند مەرجێك دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەنووسراوێكی نوێدا به ژماره (21116) كه له رۆژى 15/9/2021 دهرچووه و وێنههیكى دهست روانگهى پهى كهوتووه و واژوی مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و وێنەیەكی ئاڕاستەی پەروەردەی قەزاكان كراوە، له (6) شهش خاڵدا باس لەسود وەرگرتن و دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناوەندەكانی خوێندن دەكات.
لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە ئەگەر هەر وانەبێژێک لە ناوەندى خوێندنەکەى ساڵى رابردوو پێویست نەبوو لە ناوەندى خوێندنێکى تر لەسنورى پەروەردەکەى پێویستە سودى لێوەربگیرێت.
داواش لە پەروەردەکان کراوە کە لەکاتى پێویستى زیاتر بە وانەبێژ پێویستە سود لە لیستى یەدەگەکانى وانەبێژانى دانەمەزراو وەربگرن بەپێى پسپۆرییان و خاڵبەندى.
ئاماژە بەوەش کراوە کە پێویستە وانەبێژان لە یەکەم رۆژى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندن دەوام بکەن
دەقی بڕیارهكه: