Nadim.jpg

کوردێک بووه‌ وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

Sep 16, 2021  |   پەروەردە 

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی چوارشەممە 15/9/2021 كۆمەڵێک گۆڕانکاری لە حکومەتەکەیدا کرد، بۆ ئەوەی وڵاتەکەی لە زنجیرەیەک "هەنگاوی هەڵەی سیاسی" بەدووربگرێت و ئەجێنداکەی بۆ بەرزکردنەوەی هەلی ئابووری لە سەرتاسەری بەریتانیا لەدوای کۆرۆنا بچەسپێنێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، كه‌ (نەدیم زەهاوی) کە هاووڵاتییەکی کوردە و لەو وڵاتە نیشتەجێیە، وەک وەزیرى پەروەردەی ئەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.

نەدیم زەهاوی، وەزیرە کوردەکەی بەریتانیا بۆ کاروباری ڤاکسین، لە شوێنی گاڤین ولیەمسن بووە وەزیری پەروەردە و تەمەنی (54) ساڵە و بەرەچەڵەک کوردە، لەشاری بەغدا لەدایکبووە و خەڵکی شاری خانەقینە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە پۆستی وەزیری ڤاکسینی لە حکومەتی بەریتانیادا بەڕێوەبردووە، لەبەرامبەر سەرکەوتوویشی لە پۆستەکەیەدا، لەلایەن بۆرسی جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە بە وەزیری پەروەردەی حکومەتی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرا.