Kamal.jpg

با هەستی خوێندن درووست بکەینەوە

Sep 14, 2021  |   پەروەردە 

* م. کمال فاروق
یەکەم دیدار و یەکەم هەست لەگیانی مرۆڤدا جوان دەچەسپێ...
با مامۆستایان و دایکان و باوکان لەیەکەم ڕۆژی دەوامی قوتابحانە جدی بن و خۆشحاڵی خۆیان بۆ منداڵەکانیان پیشان بدەن و پێشوازیەکی گەرم لەدەوام بکەن، چونکە ئەم هەستە گەرمە  تاکۆتایی ساڵ بۆ مناڵ گەرم و خۆش دەبێت و خۆشەویستی و چالاکی خوێندنی زیاتر لێ دەکەوێتەوە و تەڵەسمی پەتای کۆرۆنا دەشکێت و ترسی مناڵانی لێ دەڕەوێتەوە ئاخر ماوەیەکی زۆرە کەشوهەوایەکی وا دروست بووە مناڵی لەقوتابخانەو خوێندن دوور خستۆتەوە و پێویستە کەشوهەوایەکی تازەیان بۆ درووست بکەین و بەگیان و گوێیاندا بچرپێنین کەبەڵێ خوێندن ڕێگەمانەو زەنگەکەی لێداوەو کەشوهەوای خوێندن لەزەین و گرانیاندا درووست بکەین.
با مامۆستاو دایک و باوک ئەرکی سەرەتای خوێندن بەخۆسحاڵیەوە وەربگرن ئیتر تاکۆتایی ساڵ قوتابیان بەگەرمی و گوڕوتینەوە دەخوێنن، بۆیە دەڵێم هەستی یەکەمجار لەدڵ و دەرووندا دەچەسپێ...هیوای ساڵێکی خوێندنی پڕ ئاسودەیی بۆ مناڵانی خۆشەویست دەخوازین و دەستی مامۆستایانی مناڵەکانمان بەگەرمی دەگوشین...پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەقوتابیان و مامۆستایان دەکەین.
* پسپۆری دەروونی