Dr.-Mohammed.jpg

تکایە لەمنداڵەکانتان توڕەمەبن

Sep 14, 2021  |   پەروەردە 

* د. محەممەد حەسەن
تکایە لەمنداڵەکانتان توڕەمەبن! چونکە ئەم مەترسییە گەورانەی هەیە:
- ڕاهاتنی منداڵ لەسەرتووڕەبوون، تاوای لێ دێت بێ تووڕەبوون بەگوێت ناکات ولەدەست دەردەچێت.
- چاندنی ترس لای منداڵ، ئەمەش تووشی داڕمانی دەکات.
- لەدواڕۆژدا منداڵی تووڕەوسەرەڕۆی لێ دەردەچێ.
- بەتوڕە بوون ڕق وقین لەدڵی منداڵەکەتدا دەچێنی.
- تووشبون بەنەخۆشی شەکرەوبەرزی فشاری خوێن، لەهەمانکاتدا ڕێژەی میزبەخۆداکردنی منداڵیش زیاددەکات.
- منداڵەکە متمانە لەدەستدەدات.
- لاوازی توانای فێربوون،  گەشەوپێگەیشتنی منداڵیش دوادەخات.
- دژایەتی وڕێزنەگرتنی بەرامبەروتێکچوونی لایەنی دەروونی.
بەتایبەت دایکان تکایە وریابن وزیاتر لەکاتی خوێندن یان کۆششی قوتابخانە ئەگەر لێی گەڕێی منداڵەکە خۆی فێرببێ زۆر باشترە لەوەی لەسەر هەموو بابەتێک شەڕێکی پێ بفرۆشی.
* پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان