له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن به‌شێك له مامۆستایان و چالاكوانان داواى ئازادكردنى مامۆستا بەدەل بەروارى ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك مامۆستا و چالاكوان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن له واڵه‌كانى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك داواى ئازادكردنى مامۆستا بەدەل بەروارى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (م.سامان عەلی) نوسیویه‌تى:
"سەرجەم مامۆستایان وفەرمانبەرانی کوردستان قەرزاری مامۆستا بەدەل بەروارین، پێویستە لەسەرهەموومان ئەوقەرزە بدەینەوە، بە یەکهەڵوێستی بۆ پشتیوانیکردن لەئازادبوونی".
(م. توانا ڕەمەزان)یش نوسیویه‌تى: "مامۆستا بەدەل بەرواری لەزیندان وانەی ئارامی بەخۆی هاوڕێکانی ئەڵێتەوە، مەرج نییە تەنها لەقوتابخانە وانە بوترێتەوە...".
(م. عادل حه‌سه‌ن)یش نوسویه‌تى: "لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، پێویستە دەرگای زیندانەکەی مامۆستا بەدەل بەرواری بکرێتەوە".