گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، لەبارەی دابینكردنی ماسك لە قوتابخانەكان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان روونكردنەوە دەدات.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بە میدیكانى راگەیاند: "بەستنی ماسک لە ناوەندەكانی خوێندندا ئیلزامییە، وەزارەتی پەروەردە ماسك بۆ دەستەی كارگێڕیی قوتابخانەکان و ستافی بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی قوتابخانە و مامۆستایان دابین دەكات، ئەركی خێزانەكانیشە ماسك بۆ ئەو جگەرگۆشە و منداڵانەیان دابین بكەن، کە دەچنە قوتابخانە".
دوو ملیۆن و 500 ههزار ماسك و 50 ههزار دانە پاككهرهوه لهلایهن وهزارهتی پەروەردەوە بۆ ناوهندهكانی خوێندنی حكوومی بۆ ستافی كارگێڕیی قوتابخانه و مامۆستاکان دابین كراوه و بهسهر ناوهندهكانی خوێندندا دابهش دەكرێ.
سامان سیوەیلی، روونی كردەوە، ئەو پڕۆسەیە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی حكوومەت و ناوەندەكانی خوێندن و خێزانەكانە و دەبێت پێكەوە لەم ئەركە گرنگە بەشداریی بكەن، گوتیشی: "ئێمە نزیكەی یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابیمان هەیە، ناتواندرێ ماسك بۆ هەموویان دابین بكرێت، ئەركی خێزانەکانە بۆ منداڵەکانیان دابینی بکەن، جۆرە ماسكێك لە بازاڕ هەیە نرخەكەی زۆر هەزرانە و رۆژانە دەشۆردرێت، دەتواندرێت ئەو ماسكەیە بۆ مانگێك بەكار بێت، بەمەش بارگرانایی ناخاتە سەر خێزانەكان".
جەختیشی كردەوە، لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونە گشتییەكان، حكوومەت ماسكی بۆ گشت قوتابییان دابین كرد.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومهتی ههرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد: "ئەگەر بڕیاریی بەستنی ماسك جێبەجێ نەكرا، دەسەڵات دراوەتە پەروەردەی قەزاكان، رێكاری پێویست بگیرێتە بەر، ئەوەش بۆ سەلامەتیی گیانی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانە، ئەو ئیلتیزامەش شتێكی خراپ نییە و بۆ هەمووان گرنگە".
ئاماژەی بەوەش دا، هەر رێكخراوێك بیەوێت ماسك بۆ قوتابییان دابین بكات، ئەوان سوپاسیان دەكەن و كارەكە بەرز دەنرخێنن.
ئهم رونكردنهوهیه له كاتێكدایه، كه ئهمڕۆ ئهمڕۆ سێشهممه 14/9/2021 ساڵی نوێی خوێندنی 2021- 2022 لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.