Daspek.jpg

بەڕێوبەرى قوتابخانەکان لە ئەنجامدانى ئەم دوو کارە ئاگاداردەکرێنەوە

Sep 13, 2021  |   پەروەردە 

بەڕێوبەرى پەروەردەى رۆژهەڵات لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى بەڕێوبەرى خوێندنگە و قوتابخانەکانى کردووە ئاگاداریان دەکاتەوە لە ئەنجامدانى دوو کار.
ئەمڕۆ دووشەممە 13/9/2021، تریفە محەمەد عەبدوڵڵا بەڕێوبەرى پەروەردەى رۆژهەڵات نوسراوێکى به‌ ژماره‌ (9388)  ئاراستەى بەڕێوبەرى سەرجەم خوێندنگا و قوتابخانەکان و باخچە و یەکەکانى ناو دیوان و دەرەوەى دیوانى سەر بە بەڕێوبەرایەتییەکە کردوه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست روانگه‌ى په‌ى كه‌وتووه‌.
لە نوسراوەکەدا ئاگادارى سەرجەمى بەڕێوبەرەکان کراوە کە داواى کەلوپەل و شتومەک و پارە لە شۆفێر و کۆمپانیاى هاتووچۆ نەکەن، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیا و دوکانى جلوبەرگى خوێندنگەکان رێککنەکەون.
ئاماژە بەوەش کراوە بە پێچەوانەوە رووبەڕووى لێپرسینەوەى یاسایى دەبن.
نوسراوەکە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ سێشه‌ممه‌ 14/9/2021 زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2021 - 2022 لێبدرێت و دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم خوێندنگەکاندا دەستپێبکاتەوە.