Hasan.jpg

نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری پەروەردە

Sep 10, 2021  |   پەروەردە 

* مامۆستا : حه‌سه‌ن عه‌باس ئه‌سعه‌د 

بەرێز وەزیری پەروەردە بەراستی بێسەر و شوێنی ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە سەردانی کردنی بەرپرسانی پەروەردە دوورە لە ھەموو رێسا و یاسای پەروەردە لەکاتێکدا خوێندکاران سەرقاڵی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و کەشێکی لەباریان بۆ برەخسێنی و لە رووی دەروونی ئارام بن ...
کەچی لەکاتێکدا کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پەروەردە ھەر لە بەرێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاران بەرێوەبەری ئەزموونەکان و چەندانی تر دەڵێی بۆ کردنەوەی پێشانگای ھونەری و میوزک ھاتوون یان بۆ شەکراو خواردنەوەی یەکێک لە بەرپرسانی پەروەردە بەشداری دەکەن و سەدان وێنە دەگرن و زنجیرەی بیرکردنەوەی خوێندکاران دەپچرێنن .......
 بۆیە داوا لە بەرێزتان دەکەم کە رێنمایی پەروەردەیی لە رووی دەروونی زیاتر بدەن لە کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و کۆتایی ھاتن بە سەردانی کردنی بەرپرسانی پەروردە بۆ ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە بە تایبەتی پۆلی دوانزە چونکە خوێندکاران ھەمیشە لە دڵەراوکێن و ماندوون لە رووی دەروونیەوە بۆیە پێویستە پاراستن و ھێمنی و ئارامی ھۆڵەکان بپارێزن وە دەکرێت خاڵێکی کۆتایی بۆ ئەم دیاردە کۆنە دابنێن و رێنمایی توندتر و باشتر بۆ ئەم حاڵەتە دابنرێ و بەپێی نوسراوێکی بەرێزتان و گشتاندن بۆ گشت بەرێوەبەرایەتیەکانی پەروردە  بکەن
  تێبینی : لە ھۆڵێکی تاقیکردنەوەی کۆیە ٧٦ وێنە گیراوە
* خوێندنگای ھەیبەت سوڵتانی بنەرەتی کچان لە کۆیە