به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى، رایگه‌یاند، كه ده‌رچوانى كۆلێجى یاسا بۆ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى به شێوه‌یه‌كى ئاره‌زومه‌ندانه ده‌گوازێته‌وه و یاخود ته‌نسیبیان ده‌كات.
له نوسراوێكى فه‌رمیدا كه واژۆى (به‌كر محه‌مه‌د مه‌حمود)، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى له‌سه‌رە و له رۆژى 7/9/2021 به ژماره (95917) ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست روانگه‌ى په‌ى كه‌وتووه، له نوسراوه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن و هۆبه‌كانى ناودیوان و ده‌ره‌وه‌ى دیوان كراوه، هاتووه: "ئاگادارتان ده‌كه‌ین ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه‌ى ده‌رچووى (كۆلێجى یاسا)ن به پله‌ى جۆراوجۆر په‌یوه‌ندى بكه‌ن به دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان/ خۆیه‌تى و میلاك به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه یان ته‌نسیب كردنیان بۆ سه‌ر میلاكى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى به‌شێوه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه".