Parwarday_slemany.jpg

پەروەردە لەبارەی خوێندنی مامۆستایان لە زانکۆکان بڕیارێکی دەرکرد

Sep 8, 2021  |   پەروەردە 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی له‌ نوسراوێكى فه‌رمیدا، داوا لە پەروەردەی قەزاکان دەکەن تا  13ی ئه‌م مانگه‌ لیستی ناوی ئەو مامۆستایانەیان بۆ رەوانە بکەن کە لە زانکۆکان درێژە بەخوێندن دەدەن.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەدواین نوسراویدا كه‌ رۆژى 8/9/2021 ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (19594) له‌سه‌ره‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست روانگه‌ى په‌ى كه‌وتوه‌، له‌ نسوراوه‌كه‌دا کە ئاڕاستەی پەروەردەی قەزاکانی کردوە و باسی لەوەکردوە، داوا دەکەن لیستی تایبەت بە پلانی وەرگرتنی مامۆستایان لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتیان بۆ ئەمساڵی خوێندن بۆ رەوانەبکرێت، لەگەڵ وێنەیەک لەبڕوانامەی کۆپی مامۆستایان.

ئەوەش هاتوە، پێویستە مامۆستا لەپسپۆڕی خۆی درێژە بەخوێندن بدات و تا 13/9/2021 بەڵگەنامەکانیان پێشکەش بکەن.

وا بڕیاره‌ رۆژى 14/9/2021 دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی بۆ ساڵی خوێندنى 2021 – 2022 ده‌ستپێبكات.