Kwtan.jpg

پەروەردەی سلێمانی: كوتانی مامۆستایان ناچاری نییە

Sep 8, 2021  |   پەروەردە 

عومەر ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، كوتانی مامۆستایان بە ڤاكسین بە شێوەی ناچاری نییە و هەڵمەتی كوتان بە ڤاكسین بۆ خوێندكارانیش دەست پێ دەكات.

عومەر ئەمین له‌ لێداونێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند: "كوتانی مامۆستایان بە ڤاكسین بە شێوەی ناچاری نییە، بەڵكو تا ئێستا ئارەزو مەندانەیە، بەڵام هەمیشە داوامان لە مامۆستایان كردووە ڤاكسین وەربگرن، ئەگەر هەڵمەتەكە سەركەوتوو بوو  ئەوا كوتانی خوێندكارانیش دەستپدەكات".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێكمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەست پێكرد و چوار بنكەمان دیاریكردووە بۆ پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان، دوانیان بۆ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا و دوانیشیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات".

سەبارەت بە راگرتنی دەوامی خوێندن بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمساڵدا جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتویه‌تی: "پێشبینی دەكات ئەمساڵ دۆخەكە زۆر باشتر بێت، ئەگەر بزانن رێژەكە بەرزدەبێتەوە بەدەست ئەوان نییە و لیژنەی باڵای كۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكان هەیە ئەوان بڕیار دەدەن دەوام بوەستێت یاخودنا".