سنورى بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی پەروەردەی هەولێر سزای لێبڕینی مووچەی (7) ڕۆژ بۆ (29) مامۆستای چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەردەکات بەهۆی نەچوونیان بۆ تاقیکردنەوەکان.
له نوسراوێكى فه‌رمیدا كه له بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی پەروەردەی هەولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆیه‌تى و میلاك به ژماره (18647) له رۆژى 7/9/2021 ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست روانگه‌ى په‌ى كه‌وتووه، له فه‌رمانه كارگێڕیكهدا هاتووه: "پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه بڕیارماندا به: ئه‌ژماركردنى (7) حه‌وت رۆژ ماوه‌ى نێوان رێكه‌وتى 6/9/2021 تاوه‌كو 13/9/2021 بهنههاتنى بێمووچه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى له لیستى هاوپێچ ناو و ئه‌ركیان له هۆڵه‌كانى چاودێرى هاتووه".
له نوسراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه سزادانى ئه‌و مامۆستایانه به‌هۆى ئهمادهنهبوون و پابهندنهبوبنیان به‌بێ هۆ بووه له هۆلى ئه‌زموونه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌یى.