Parwarada.jpg

وەزارەتی په‌روه‌رده‌: نابێت وانه‌كانى وه‌رزش و هونه‌ر و میوزیك فه‌رامۆش بكرێن

Sep 5, 2021  |   پەروەردە 

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى دابه‌شكردنى به‌شه‌وانه‌كانى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، كه‌ نابێت بابه‌تى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى و میوزیك فه‌رامۆش بكرێن.

به‌پێى خشته‌كه‌ كه‌ بۆ به‌شه‌ وانه‌ى سه‌رجه‌م ناوه‌ناده‌كانى خوێندنه‌وه‌ له‌ سنورى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، بۆ به‌شه‌وانه‌كانى خوێندن له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بۆ خوێندنگا و قوتابخانه‌كانى حكومى و نا حكومییه‌، هاتووه‌، كه‌ نابێت بابه‌تى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى و میوزیك فه‌رامۆش بكرێن و بخرێنه‌ وانه‌كانى پێنجه‌م و شه‌شه‌م.