Tandrwsti.jpg

وەزارەتی تەندروستی وادەی یەک هەفتە بۆ مامۆستایان دادەنێت

Sep 5, 2021  |   پەروەردە 

لە نوسراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ماوەی یەک هەفتە بۆ مامۆستایان دادەنێت بە بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

رۆژى یەکشەممە ٥/9/2021 له‌ فه‌رمانێكى وه‌زاریدا به‌ ژماره‌ (6004) وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:"له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاراستنى گیانى مامۆستایانى خۆشه‌ویست، بڕیارماندا به‌ دیاریكردنى ماوەی یەک هەفتە له‌ رێكه‌وتى 7/9/2021 بۆ 15/9/2021 به‌مه‌به‌ستى پێدانى ڤاکسینى دژه‌ كۆڕۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ى سه‌ردانى سه‌نته‌ر و بنكه‌كانى تایبه‌ت له‌ ڤاكسینى دژه‌ كۆرۆنا ده‌كه‌ن.