Xwendkar.jpg

چیرۆکی ئەو قوتابیە هەژارەی بوو بە ئەفسانەی شانازی کردن !!

Sep 5, 2021  |   پەروەردە 

ڕۆژێکیان مامۆستای پۆلی ٥ لە پۆلدا وەستابوو و ووتی:من هەمووتانم خۆشەوێت،بەڵام لە دڵی خۆیدا ووتی جگە یەک قوتابیم ئەویش ناوی تیدی بوو.
چونکە تیدی قوتابیەکی زۆر شپرزە بوو جلەکانی ناشرین بوو لە خوێندنیشا
تەمەڵ بوو.
مامۆستاکە زۆر بێزار بوو لە هەڵسو کەوتی تیدی و زۆر بە خراپی سەیری دەکرد،کاتێک دەرەجەی قوتابیەکانی دادەنا زۆر بە ئاسایی کارتەکەی تیدی پڕ دەکرد لەسفر و لەسەری بە گەورەیی دەینوسی راسب.
رۆژێکیان بەڕێوبەری قوتابخانە داوای کرد لە مامۆستاکە کە سەیری تۆماری دەرەجە و هەڵسەنگاندنی قوتابیەکان بکات لە ساڵەکانی ڕابردوودا.
مامۆستاکە کاتێک تۆمارەکەی تیدی خوێندەوە توشی سەرسوڕمان بوو!!!
مامۆستای پۆلی یەکەمی تیدی نوسی بووی:تیدی قوتابیەکی زۆر زیرەکە و ئەرکەکانی زۆر بە باشی بە جێ دێنێت
مامۆستای پۆلی دووەمی تیدی نوسی بووی:تیدی قوتابیەکەی زیرەک و خۆشەویستە لە ناو هاوڕێکانی بەڵام بێتاقەتە بە هۆی ئەوەی دایکی توشی نەخۆشی سەرەتان بووە
مامۆستای پۆلی سێیەمی تیدی نووسی بووی:مردنی دایکی تیدی زۆر کاریگەری هەبوو لەسەری و هەرچەند هەولی دەدا بەڵام باوکی هاوکاری ناکات بۆیە زۆر تێک چووە دەبێت هاوکاری بکەین
مامۆستای پۆلی چوارەمی تیدی نوسی بووی:تیدی قوتابیەکی تەمەڵە و ئەرکەکانی بەجێ ناهێنیت
لێرەدا مامۆستاکە هەستی بە شەرمەزاری کرد و ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت.
رۆژی دواتر قوتابیەکان هەر یەکە دیاریەکی جوانی هێنابوو بۆ مامۆستا و خستبویانە ناو بەرگێکی جوانەوە بەلام تیدی دیاریەکەی خستبووە ناو مقەبای بەقاڵەوە و دیاریەکەشی بریتی بوو لە عەترێک کە کەمێکی تیا مابوو وە لەگەڵ ئەڵقەیەکی شکاو،بۆیە کاتێک مامۆستاکە دیاریەکەی کردەوە هەموو قوتابیەکان دەستیان کرد بە پێکەنین،بەڵام مامۆساتەکە بە توندی توڕە بوو و ووتی هەدیەکەی تیدی لە هەمووی بەنرخ تر بوو وە عەترەکەی دا لە خۆی و ئەڵقە شکاوەکەی کردە دەستی و سوپاسی تیدی کرد.
ئەو ڕۆژە تیدی لە دەرەوە چاوەڕێی مامۆستاکەی دەکرد لە دەرەوە و کاتێک بینی زۆر دڵی خۆش بوو و ووتی مامۆستا تۆ بۆنی دایکم دەدەیت چونکە عەترەکەی دایکمت لە خۆت داوە،لەو کاتە مامۆستاکە دەستی کرد بە گریان و بەڵێنی دا هاوکاری بکات تا سەرکەوتوو بێت،بۆیە تیدی زۆر چالاک بوو و بویە زیرەکترین قوتابی پۆل،وە لە کۆتایی ساڵدا مامۆستاکە نامەیەکی تیدی بینی لە بەردەم دەرگای مالەکەی کە نوسی بووی بە ڕاستی تۆ باشترین مامۆستام بووی کە ناسی بێتم،مامۆستاکەش نامەی بۆ نوسی کە تۆ فێرت کردم ببمە مامۆستایەکی باش.
دوای چەند ساڵێک مامۆستاکە دەعوەت نامەیەکی بۆ هات لە لایەن تیدی بۆ ئەوەی ئامادە بێت لە ئاهەنگی تەخەروجی کولیجی پزیشکی
مامۆستاکە کاتێک چوو ئەو عەترەی دا لە خۆی کە تیدی لە پۆلی ٥ پییدا و هەمان ئەلقەشی کردە دەستی کە ئەو پییدا،کاتێک گەشتە ئەوی تیدی ووتی بەخێر بێیت دایکە!
ئەزانن تیدی کێیە؟
تيدي ستودارد یەکیکە لە بەناوبانگترین پزیشکەکانی جیهان و خاوەنی سەنتەری( ستودارد ) بۆ چارەسەر کردنی شێرپەنجە!