پشت به‌ستن به‌حوكمى مادده (46 و 47 و 48) له‌یاساى ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراودا، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى كردنه‌وه‌ى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق به‌م شێوه‌یه ده‌بێـت:ـ
1ـ كردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز.
2ـ یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق.
3ـ بانگ كردنى به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى پالێوراوانى سه‌ركه‌وتووى خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بۆ سوێند خواردن و به‌ڕێوه‌بردنى دانیشتنه‌كه.
4ـ سه‌رۆكى كاتیی دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى چواره‌م پالێوراوانى سه‌ركه‌وتووى په‌رله‌مان بانگ ده‌كات بۆ سوێند خواردنى یاسایى.
5ـ سه‌رۆكى كاتیی ده‌رگاى خۆپاڵاوتن ده‌كاته‌وه بۆ پله‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سكرتێرى په‌رله‌مان وه به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
6ـ سه‌رۆكى كاتیى دوو بچووكترین ئه‌ندامى په‌رله‌مان بانگ ده‌كات بۆ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان.
7ـ سه‌رۆكى كاتیى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌ینێت و داوا ده‌كات سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سكرتێرى په‌رله‌مان له‌شوێنى تایبه‌ت به‌ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى دابنیشن.
فرست احمد عبدالله د. حەسەن محەمەد سوره محەمەد د. ئه‌رسه‌لان بایز
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق