به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی رۆژی دووشه‌مه‌ (٢٠١٨/٧/٩)

Jul 9, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

2018/07/05

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 2018/7/9ی‌ راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی‌ كار
به‌پێی‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی‌ ژماره‌ (4)ی‌ خولی‌ به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می‌ په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ی‌ پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جوتیاران) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (د.خلف أحمد).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسا و بریارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (71) له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992 هه‌مواركراو بكرێت:
1ـ پرۆژه‌ یاسای (هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پرۆژه‌ یاسـای (هه‌مواری یاسـای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
3ـ پرۆژه‌ بریاری (ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
سێیه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی.
چوراه‌م: گفتوگۆكردنی‌ (په‌یره‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ كاتی‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (26)ی‌ ساڵی‌ 2014 و، بڕگه‌ی‌ (8) له‌ مادده‌ی‌ (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992 هه‌مواركراو و، پاڵپشت به‌ مادده‌ی‌ (94)ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراو.