به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی رۆژی چوار شه‌مه‌ (٢٠١٨/٧/١١)

Jul 11, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

11/07/2018
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/7/11ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمه‌كانی‌ بڕگه‌ (1)ی‌ مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان-عیراق، ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی‌ خولی به‌هاره‌ی‌ ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2018/7/11، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ یاسای (هه‌مواری‌ په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی مادده‌ی‌ (71) له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای (هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم)، به‌پێی ماده‌كانی‌ (75،74،72) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی‌ پڕۆژه‌ بڕیاری‌ (پێشوازی‌ به‌پێی پرۆتۆكۆل له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌ سنوورییه‌كان تایبه‌ت به‌ پێشوازی له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌كانیان)، به‌پێی ماده‌كانی‌ (75،74،72) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (26)ی‌ ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له‌ مادده‌ی‌ (په‌نجاو شه‌شه‌م)ی‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی 1992ی‌ هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ی‌ (94)ی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی 1992ی‌ هه‌مواركراو.
بێگه‌رد دڵشاد شكرالله جعفر ابراهیم ئێمینكی
سكرتێری په‌رله‌مانی‌ كوردستان-عێراق جێگری‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق