12/07/2018
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2018/7/15ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژماره (7)ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر (11)ی پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 15/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه یاسای (ده‌زگای كۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پڕۆژه یاسای (پارێزگاریكردن له هێما و پیرۆزییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان).
3ـ پڕۆژه یاسـای (تعویچ متچرری الحروب فی كوردستان).
4ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری ( قانون حمایه الشهود والخبرا‌و والمخبرین والمجنی علیهم رقم (58) لسنه 2017).
5ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری ( استیراد وبیع المنتجات النفگیه رقم (9) لسنه 2006 ).
6ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری ( قانون چبگ الاموال المهربه والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیه رقم (18) لسنه 2008).
7ـ پڕۆژه بڕیاری (زیندووكردنی هه‌فته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی (شیكاری له‌كاری ئیداری وكارگێڕی له په‌رله‌مانی كوردستان) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (مدینه أیوب احمد/ بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان).
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای (هه‌مواری سێییه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردنی (په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.