دانا دارا حسین
(1)
په‌یڕه‌وی ناوخۆ كۆمه‌ڵێك مادده‌یه بۆ چۆنیه‌تی ڕێكخستن و بڕیاردان له‌نێو دامه‌زراوه‌یه‌كدا ، كه سروشتێكی ناوخۆیی هه‌مان دامه‌زراوه‌ی هه‌یه وه‌ك ئه‌م په‌یڕه‌وی كه له‌به‌ر ده‌ستدایه تایبه‌ت به په‌ڕله‌مانی كوردستان.
له‌زۆرێك له‌وڵاتاندا ئامانجی سه‌ره‌كی په‌یڕه‌و ڕێكخستنی ڕۆڵ و كاریگه‌ریه له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی زۆرینه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن وپاراستنی هاوسه‌نگی نێوانیانه، هه‌روه‌ها پاراستنی كافی كه‌مینه‌كانه له په‌رله‌مان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر پرسێكی په‌رله‌مانیدا ده‌كات.
په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌وێنه‌ی یاسای خودی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان داده‌نرێت و ئاوێنه‌ی ململانێكانی ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌و له چوارچێوه‌ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی(1992)ی هه‌مواركراودا و به‌سوود وه‌رگرتن له په‌یڕه‌وی كۆن و هه‌مواره‌كانی و ئه‌زموونی كاری په‌رله‌مانی چه‌ندین وڵات نووسراوه‌ته‌وه.
چه‌ند ڕاستیه‌ك له‌سه‌ره‌تادا پێویسته :
1- له‌بۆشایی نه‌بوونی ده‌ستووردا له‌هه‌رێمی كوردستان، په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت كه (مرن)بێت و به‌ئاسانی به پێی گۆڕانكاریه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه.
2- له ڕووی (مرتبه)وه هه‌روه‌ك فوقه‌های ده‌ستوری ئاماژه‌یان پێداوه كه په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هێزی یاسایی خۆی هه‌یه و زۆربه‌یان ده‌ڵێن كه په‌یڕه‌و له‌ده‌ستور بچوكتره و له‌یاسا عادیه‌كان گه‌وره‌تره ، هه‌ندێكی تریان ده‌یخه‌نه ئاستی یاساوه، كه‌واته ئه‌م په‌یڕه‌وه بایه‌خی زۆری هه‌یه ، له هه‌مان كاتدا وه‌ك چۆن بۆ په‌رله‌مانتاران هێزی پابه‌ندی هه‌یه , هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و میوانانیش پابه‌ندكاره (ملزمه).
3- نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان زۆر گرنگه چونكه كۆنه‌كه‌یان زیاتر له 20ساڵه كاری پێ ده‌كرێت و زۆر پرسی چاسه‌ر نه‌كردووه كه له كاری په‌رله‌مانیدا ده‌هاتنه پێش.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه واناكات كه كۆمه‌ڵیك سه‌رنج كه تێبینی زیادوكه‌م له‌خۆ بگرێت نه‌خه‌ینه به‌رده‌ست.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه سه‌رنجه‌كانن:
1- له به‌شی یه‌كه‌مدا له مادده‌ی(1)پێناسه‌ی چه‌مكه‌كان كراوه، هه‌موویان گونجاون به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ش پێویستن كه پێناسه بكرێن:
– فراكسیۆن
– جۆره‌كانی ده‌نگدان (زۆرینه‌ی ساده وڕه‌ها)
– خاڵی په‌یڕه‌ویی(نقگه النڤام)
– خولی گرێدان.
– یاسای ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
– الحصانه البرلمانیه
– په‌ڕله‌مانتار
2- له مادده‌ی (2)دا له تعریفی په‌رله‌ماندا(ولایه عامه)ی به‌سه‌ر كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تردا باس نه‌كراوه، كه له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا شه‌رعیه‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن ده‌دات و متمانه‌ی پێ ده‌به‌خشێت به پره‌نسیپی (سلگه یوقف سلگه) وتوازن و تنسیق قوڵ ده‌كاته‌وه.
3-مادده‌ی(3)ووته‌ی خۆڕسك بگۆرێت به (خۆبه‌خۆ).
4- مادده‌ی(6) بۆی زیاد بكرێت (به‌سوێند خواردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌ستپێ ده‌كات….)
5- مادده‌ی(7) ڕای دووه‌م په‌سه‌نده،هه‌روه‌ها هه‌ردوو چه‌مكی (وه‌رزی گرێدان) و(وه‌رزی یاسادانان) واتا (الفصل التشریعی) بكرێته ئه‌وه‌ی دووه‌م، واتا (وه‌رزی یاسادانان).
6- مادده(9) : یه‌كه‌م/ ڕای یه‌كه‌م په‌سه‌نده.
مادده(10) : وه‌ك خۆی په‌سه‌نده، تێبینیه‌كه دروست نیه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
– ئه‌گه‌ر جێگرێك زیاد بكرێ یان زیاتر ئه‌وا ده‌سته‌كه له فه‌ردیه‌وه ده‌بێته زه‌وجی ئه‌وه‌ش بۆ كاتی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ر پرسێك نا یاساییه.
– ئه‌گه‌ر بۆ پێكهاته‌كان هه‌ریه‌كه‌یان جێگرێك هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كان جێگرێك زیاد بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له ڕووی واقعیه‌وه گونجاو نیه و دژ ده‌وه‌ستێت له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی پله باڵاكان.
– خودی جێگر له‌كاتی بوونی سه‌رۆكدا ده‌سه‌لاَته‌كانی زۆر دیاری كراوه بۆیه زیاد كردنی ئه‌م پۆسته هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێ.
7- مادده‌ی 11: بگۆرێت به سه‌رۆكی ته‌مه‌ن(رئیس السن ) وه بڕگه‌ی( سێیه‌م)(ئه‌ركیشی بگۆڕێت به ئه‌ركی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن).
8-مادده‌ی 21 : مه‌رجه‌كانی(صحه العچویه )له په‌یڕه‌وی زۆرێك له وڵاتان هه‌یه باشتره بمێنێته‌وه، به‌ڵام خاڵی (یه‌كه‌م)پێویست ناكات چونكه دروستی ئه‌ندامێتی جیایه له مه‌رجی پاڵێوراو كه له یاسای ژماره (1)دا هاتووه.
9-مادده‌ی 22 : له ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام خاڵی 1 ده‌سته‌واژه‌ی (هۆیه‌كی ڕه‌وا) گرنگه بمێنێته‌وه.
(2)
مادده‌ی 23/ 1 / بونوسرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیفه‌كه‌ی پێشووی به‌ته‌واوی ئه‌رك و مافه یاساییه‌كانیه‌وه …
– خاڵی یه‌كه‌م / له هه‌مان مادده‌ی ( پێش كۆتایی ) چونكه باسی كۆتایی هاتنی ئه‌ندامێتی ده‌كات .
ئه‌م مادده‌یه پرسی خانه‌نیشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی چاره‌سه‌ر نه‌كردوه له كاتێكدا هه‌موو ده‌زانین كه یاسایه‌ك ئه‌م پرسه‌ی چاره‌سه‌ركردوه بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیار بێت خانه‌نشینی ئه‌ندامی په‌رله‌مان نه‌مێنێت ئه‌وا ده‌بێ یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه، یان هه‌ر ده‌قێكی دیكه‌ی تر بۆ ئه‌م پرسه بنوسرێته‌وه .
مادده‌ی 24 / حصانه‌ی په‌رله‌مانی تێبینی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئایه حه‌صانه‌ی په‌رله‌مانی بمێنێ یان نا ؟
چونكه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا و یه‌كسانی هه‌مووان له‌به‌رامبه‌ر یاسادا گرفت دروست ده‌كات، وه ئایا ئه‌گه‌ر حه‌صانه‌ی په‌رله‌مانی نه‌مینێت په‌رله‌مانتار هه‌موو جوڵه‌یه‌كی یاسایی بۆ پرسیار‌و به‌دواداچوون مانای دوژمنایه‌تی و ناكۆكی بۆده‌بیندرێته‌وه وه مه‌ترسی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ژیانی .
1- مادده‌كه پێناسه‌ی حه‌صانه‌ی نه‌كردوه، كه پێویسته له‌سه‌ره‌تادا پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكه بكات .
2- (ده‌سته‌واژه‌ی رێزگرتن له دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم ) پێم زیاده وه بگۆرێت به ( له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانتاری و یاسا كارپێكراوه‌كان ) .
3- سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی مادده‌ی حه‌صانه پێویسته رێزبه‌ندیه‌كه‌ی چاك بكرێت، نمونه‌ی وه‌ك بڕگه‌ی ( 10+11 ) بكرێته (1+2 ) .
4- خاڵی دووانزه رای یه‌كه‌م به په‌سه‌ند ده‌زانم به مه‌رجێك ( له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی دابێت ) .
مادده‌ی :25
برگه‌ی دووه‌م پێویسته له بابه‌تی ( ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ) دابندرێت، چونكه چاره‌سه‌ری ئه‌گه‌ری ده‌ست له كاركێشانه‌وه به‌پێ ی ساڵه‌كانی خزمه‌تی په‌رله‌مانتاری وه مافه یاساییه‌كانی رێكبخرێته‌وه .
مادده‌ی : 28 / لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان
– خالی (3 ) لیژنه سكرتێری خۆی ده‌بێت زۆرباشه.
له‌گه‌ڵی دا زیاد بكرێت كه لیژنه‌كان راوێژكاری تایبه‌ت به پسپۆری خۆیان ده‌بێت وه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌بن.
– خاڵی (2) ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه زیاد بكرێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك بێت كه ژماره‌ی لیژنه‌كان هه‌ر به فه‌ردی بمێنێته‌وه .
مادده‌ی :29
لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كه‌مبكرێته‌وه و به شێویه‌ك بێت هه‌ندێكیان یه‌ك بخرێن، وه پێشنیار ده‌كه‌م به‌م شێوه‌ی لێبكرێت .
1- لیژنه‌ی كشتوكاڵ و شاره‌وانی یه‌ك بخرێن.
2- لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت یه‌ك بخرێن .
3- لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ك بخرێن .
مادده‌ی :32
هه‌رسێ برگه‌كه‌ی باشه و گونجاوه، به‌لاَم بۆ ریكخستنی كاروباری راوێژكاره‌كان گونجاوتره بنوسرێت به‌كارنامه‌یه‌ك رێك ده‌خرێت .
مادده‌ی :40
گونجاوتره به‌م شێوه‌یه دابرێژرێته‌وه :
( هه‌موو لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بانكێكی زانیاری ده‌بێت كه‌ناوی پسپۆر و شاره‌زایان له خۆده‌گرێت په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه‌وه وه له‌كاتی پێویست راوێژیان بێ ده‌كات .
مادده‌ی :41
ئامانجی دانیشتنی گوێگرتن ( جلسه الاستماع ) ئه‌و چین و توێژانه باسیان لێوه‌كراوه له ده‌قی مادده‌كه‌دا نه‌هاتووه كه ئایه ئامانج له‌و دانیشتنانه چیه ؟
مادده‌ی :42
ده‌قه‌كه وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه باشه، به‌لاَم ئه‌وه‌ش گرنگه لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان له‌كاتی گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچی دا له فه‌رمانگه حكومیه‌كان كه ده‌یدۆزنه‌وه، دۆسیه‌كه‌ی ئاراسته‌ی دواكاری گشتی بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه .
مادده‌ی :43
ده‌سته‌واژه‌ی ( لیژنه‌كان بۆیان هه‌یه ) كه داوای به‌شداری پێكردنی وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن هه‌روه‌ها ( وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار بۆی هه‌یه ) ئه‌م ده‌سته‌واژانه گونجاو نیه بۆ په‌یڕه‌و وه باشه بنوسرێت له بڕی بۆی هه‌یه ( پێویسته وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ) چونكه په‌رله‌مان ولایه‌تی عامه‌ی هه‌یه وه‌ناكرێت ده‌رفه‌ت بێڵینه‌وه بۆ ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر له‌كاتی پێویست دا بۆ لیژنه‌كان، و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌هێڵێته‌وه كه خۆدزینه‌وه‌ی وه‌زیر درووست ببێت له پرسه هه‌ستیاره‌كاندا .
مادده‌ی : 44
برگه‌ی ( 1 ) له پێكهێنانی لیژنه تایبه‌ته‌كان یان كاتی بنوسرێت( په‌رله‌مان لیژنه‌ی كاتی له ئه‌ندامان …) پێكده‌هێنێت .
مادده‌ی :46
به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له ئه‌ندامی لیژنه‌كان بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاشكرا نابێتن واباشتره كه سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ كاری لیژنه‌كان دابندرێت وه بۆ ته‌نها یه‌كجار ماوه‌كه‌یان بۆ نوێ بكرێته‌وه وه باش كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌یان ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ئه‌نجامی كاری لیژنه‌كه ئاگادار بكرێنه‌وه .
مادده‌ی :51
پێشنیارده‌كه‌م بڕگه‌ی ( بیرۆكه ) له به‌رنامه‌ی كاردا جێگیر بكرێت به به‌رده‌وامی وه به‌ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ركۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی (10) خوله‌كدا چه‌ند په‌ڕله‌مانتارێك بیرۆكه‌ی پێویست و په‌یوه‌ندیدار به‌كێشه‌ی خه‌ڵكه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن ، پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاربدات كه بیرۆكه‌كه بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ڕه‌وانه بكات بۆ كاركردن له‌سه‌ری .
مادده: 53
كارنامه‌ی هه‌فتانه‌ی په‌رله‌مان به‌پێی ڕۆژه‌كانی هه‌فته گونجاوه , به‌لاَم ڕۆژانی پێنج شه‌ممه كه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیر دانراوه گونجاوتره یه‌كێ له‌م ده‌سته‌واژانه به‌كاربێت چونكه ئه‌مانه ده‌سته‌واژه‌ی یاسایین وه‌ك ( بانگهێشت , میوانداری , گوێ بیست بون ) .
مادده 54:
پێشنیار ده‌كه‌م سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان له‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر دانیشتنێك دا ( كلمه )یه‌كی هه‌بێت , له (5) خوله‌ك تێپه‌ڕ نه‌كات , كه تیایدا ئاماژه به ته‌وه‌ر و بارودۆخی گرنگ بدات .
مادده: 61
له‌باسی خاڵی په‌یڕه‌وی (نقگه نڤام ) :
1- بنوسرێت : مۆڵه‌تی ئه‌ندام بۆ خاڵی په‌یڕه‌وی به هێمای ده‌ست ده‌بێت .
2- پێویسته ئه‌ندام له خاڵی په‌یڕه‌وی دا ئاماژه به مادده قانونیه‌كه بكات كه پێشێلكراوه .
مادده : 62
بخرێته به‌شی (به‌رزه‌فتكردن ) گونجاوه .
مادده: 68
دوا مۆڵه‌ت بۆ گه‌یشتنی وه‌لاَمی پرسیاره‌كه له 21 ڕۆژ بكرێته (15) ڕۆژی ده‌وام .
مادده: 79
پێناسه‌ی پرساندن پێداچونه‌وه‌ی پێدا بكرێت .
مادده: 81 مه‌رجه‌كانی پرساندن
ئاماده‌بونی وه‌زیر به‌مه‌به‌ستی پرساندن ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عی خۆی نه‌وێت و پێویسته ئاماده بێت .
(3)
مادده‌ی :88 / به‌شی یاسا دانان
پێشنیارده‌كه‌م ئه‌م به‌شه له ڕووی ریزبه‌ندیه‌وه بخرێته پێش به‌شی چاودێری كردنه‌وه، چونكه ئه‌م ئه‌ركه‌ی په‌ڕله‌مان كه یاسا دانانه گه‌وره‌ترین وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مانیه و له پله دوودا ئه‌ركی چاودێریكردن و په‌سه‌ندكردنی بوجه دێت .
مادده‌ی :89
بڕگه‌ی ( دوو ) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لانی كه‌م ده ئیمزا بۆ پێشنیاری یاسا‌و پێشنیاری بڕیار، ئه‌م ڕێكاره ته‌نها له ڕووی شه‌كلیه‌وه‌یه وه هیچ بایه‌خی بۆ په‌سه‌ندكردنی پێشنیاره‌كه نیه وه تا ئێستا نازاندرێت كه ئایا جه‌دوایی ئه‌م ده ئیمزایه چیه ؟
ئایا ئه‌م ئیمزایانه بۆ ده دانه‌یه و كه‌متر نیه ئه‌گه‌ر له ڕێژه‌ی سه‌دی كۆی ئه‌ندامان ده‌رهێندراوه ئه‌وا ده‌بێت یانزه ئیمزا بێت نه‌ك ده وه ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانیش ئیمزا له‌سه‌ر پێشنیازێك بكه‌ن ئه‌وا له‌كاتی ده‌نگداندا هیچ بایه‌خی نابێت بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆه‌كه .
بۆیه پێشنیارده‌كه‌م ژماره‌ی ئیمزاكان كه‌مبكرێته‌وه بۆ پێنج ئیمزا .
بڕگه‌ی سێ له په‌یره‌وه نوێكه‌دا یه‌كه‌مین جاره له هه‌رێمدا رێگه‌ی داوه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه ئه‌ركی جێ به‌جێ كردنی یاسایه ( تگبیق القوانین ) كه پێشنیازی یاسا بكات له‌و بابه‌تانه‌ی كه به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیدارن.
– برگه ( 4) دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ستراونه‌ته‌وه به حكومه‌ته‌وه ئیتر چۆن ده‌توانن خۆیان پڕۆه پێشنیاری یاسا بۆ په‌ڕله‌مان ڕه‌وانه بكه‌ن له كاتێكدا ئه‌وان خۆیان له‌ڕێ ی مه‌رجه‌عی خۆیانه‌وه ده‌توانن به‌م ئه‌ركه هه‌ڵسن .
مادده‌ی : 91
له‌كاتی نه‌بوونی یه‌كێك له پێوه‌ره‌كان وا گونجاوتره كه داوای ڕونكردنه‌وه له یه‌كه‌م ناوی لیستی ئیمزاكان بكرێت كه بۆ لیژنه‌ی كاروباری یاسایی ڕوون بكاته‌وه وه پاساوه‌كان ئاماژه پێ بدات، وه له‌كاتی ئه‌وه‌ی هۆكانی ده‌رچونی پڕۆژه‌كه قه‌ناعه‌ت پێهێنه‌ر نه‌بوون ئه‌وا له‌و كاته‌دا لیژنه‌ی یاسایی بڕیارده‌دات كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌كه نه‌كرێت .
تێبینی / : په‌یره‌وی نوێ جیاوازی كردوه له نێوان هه‌ردوو ( پڕۆژه و پێشنیاری یاسا ) .
– پرۆژه یاسه : ئه‌و ده‌قه‌یه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كرێت .
– پێشنیازی یاسا : ئه‌و ده‌قه‌یه كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت .
مادده‌ی :95
هه‌رسێ خاڵه‌كه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وله‌ویه‌ت وبایه‌خی داوه به پڕۆژه یاسای حكومه‌ت، وه پێشنیازی یاسای بچوكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆڵی ته‌شریعی په‌رله‌مان سنوردار ده‌كا .
واته : وه‌ك له بڕگه سێ دا هاتووه ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاسای حكومه‌ت پێشكه‌ش كرا، ده‌كرێت به بنه‌ماو پێشنیازی یاسای په‌رله‌منتاران .
مادده :97
له برگه (2) له مادده‌ی ناوبراو داهێنانێكی كردوه كه بریتیه له ( به‌شكردنی پرۆژه یاسا) (تجزیئه المشروع القانون ) ئه‌مه‌ش ئیجابیاتی خۆی هه‌یه و پڕۆسه‌ی یاسادانان خێراتر ده‌كات وه لیژنه‌كان ته‌نها له بواری پسپۆری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی پڕۆژه یاساكه بابه‌ت ده‌نووسن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پڕۆژه یاسای ئاڕاسته‌كراو به سه‌رجه‌م مادده‌كانیه‌وه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كۆی پڕۆژه‌كه .
مادده‌ی : 99
ئه‌م مادده‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ی زیاتری پێویسته له‌م ڕوانه‌وه :
1- ئه‌گه‌ر كۆبوه‌نه‌وه‌ی هاوبه‌ش نه‌مینێت ئه‌وا ڕاپۆرتی لیژنه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه خێراتر ته‌واو ده‌بێت .
2- به‌ڵام له كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می په‌رله‌مان كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌كه ده‌كرێت دواجار هه‌ر ده‌بێت راپۆرتی لیژنه‌كان یه‌كبخرێت .
3- ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ش لیژنه‌ی یاسایی بیكات كه‌واته بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك لیژنه‌ی یاسایی سێ ئه‌ركی له‌سه‌ر ده‌بێت كه ئه‌وانیش ( تێڕوانین+ راپۆرت نوسین + داڕشتنه‌وه‌ی یاسایی ده‌قی پڕۆژه‌كه ) كه‌واته ئه‌م ئه‌ركه زۆرانه‌ش بۆ لیژنه‌ی ناوبراو ماندووكه‌ر ده‌بێت یاخود ده‌بێت ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی زیاد بكرێت .
4- پێویسته پرۆسه‌ی كۆتایی داڕشتنی یاسایی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای په‌سه‌ندكردن فه‌رمانگه‌یه‌ك هه‌بێت كه له ڕووی یاسایی و زمانه‌وانیه‌وه دوا داڕشتن بۆ پڕۆژه‌كه بكات، پاشان به‌رز بكرێته‌وه بۆ سه‌ره‌وه .
مادده‌ی :102
په‌یڕه‌وه نوێكه په‌سه‌ندكرنی پڕۆژه یاسا له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا ده‌كاته (3) دانیشتن كه ئه‌مانه‌ن:
1- خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
2- خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م .
3- دانیشتنی ده‌نگدان .
دانیشتنی ده‌نگدان له عێراق و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی دیكه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، و كارێكی باشه .
مادده‌ی : 105
له برگه دووه‌م ڕای یه‌كه‌م به گونجاوتر ده‌زانم.
مادده‌ی :107
بڕگه‌ی یه‌ك زۆرینه‌ی ده‌نگی ژماره‌ی ئاماده‌بوان واته 50+1 ئه‌مه‌ش گونجاوه بۆ ئاماده‌بوان نه‌ك كۆی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان .
مادده‌ی :110
پێشنیار ده‌كه‌م ده‌نگدانی ئه‌لكترۆنی له نێو هۆڵدا په‌یڕه‌و بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌و دووباره ده‌نگدان ناهێڵێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه‌یه په‌یڕه‌و نه‌كرا ئه‌وا بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كان به هه‌ستان و دانیشتن پرسه‌كه یه‌كلابكرێته‌وه نه‌ك به بانگكردنی ناوه‌كان .
مادده : 112
پێشنیارده‌كه‌م بنوسرێت ناردنی ژمێره‌ی كۆتایی ( حسابات ختامیه) له‌گه‌ڵ خوله‌كانی گرێداندا یه‌كبخرێت وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌گونجا بخرێته سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكی داراییه‌وه .
مادده :117
برگه‌ی یه‌كه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سه‌یره ئه‌ی په‌رله‌مان پڕۆژه‌كه ناكاته یاسا وه ئایه په‌رله‌مان زیادكردن یا كه‌مكردن له ده‌قی پڕۆژه بودجه‌كه ناكات ؟
مادده :124
– بڕگه‌ی یه‌ك له پێناسی فراكسیۆن دا بنوسرێت ( ….. وه سه‌رۆكێكی ده‌بێت …. ) .
– بڕگه‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆن پێشنیار ده‌كه‌م كه له سێ ئه‌ندام پێك بێت وه ئه‌گه‌ر نه‌گونجا ئه‌وا لانی كه‌م له پێنج ئه‌ندام پێك بێت .
– بڕگه‌ی سێ، بنوسرێت كه فراكسیۆن سكرتێر و په‌یكه‌ری ئیداری خۆی ده‌بێت .
– بوونی بودجه بۆ فراكسیۆن پرسێكی گرنگه پێویسته جه‌ختی لێبكرێته‌وه .
– پێشنیارێك له كاتی ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌لایه‌ن چه‌ند فراكسیۆنێكه‌وه خرایه ڕوو ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی كه فراكسیۆن ده‌سته‌ڵاتی گۆڕینی ئه‌ندامی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره له ده‌نگدانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه سه‌ری نه‌گرت.
بۆیه من پێشنیارده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌قه له ده‌سته‌ڵاتی فراكسیۆن له په‌یڕه‌ودا جێگیر بكرێت .
مادده : 125
ده‌سته‌ی گشتی یاخود ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی داهێنانێكی ئه‌م په‌یڕه‌وه‌یه و كارێكی باشه .
مادده :128
پێناسه‌ی ئۆپۆزسیۆن ته‌واو نیه له ده‌قی په‌یڕه‌وه‌كه‌دا به‌ڵكو گونجاوه بنوسرێت :
(ئه‌و فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرێته‌وه كه به‌شداری پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومیان نه‌كردوه و ئۆپۆزسیۆن بونی خۆیان ڕاگه‌یاندوه ) .
مادده :130
مافه‌كانی ئۆپۆزسیۆن گونجاوه .
– به‌ڵام له هه‌ندێ وڵات‌دا ( سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ) ده‌درێته ئۆپۆزسیۆن، بۆیه پێشنیارده‌كه‌م ئه‌م ده‌قه له‌ناو هۆڵدا باس بكرێت .
– خاڵی دوو گونجاوه .
– خاڵی شه‌ش، ڕای دووه‌م پێ باشه .
مادده‌ی : 131
سه‌رۆكی دیوان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پله‌ی وه‌زیری هه‌یه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پله‌یه به پله تایبه‌ت بمێنێته‌وه .
مادده : 136
ڕام وایه سه‌نته‌ری ڕاویژكاری یاسایی هه‌بوونی باشتره .
مادده :137
ڕای یه‌كه‌م په‌سه‌نده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فراكسیۆن نوسینگه‌ی له‌شاره‌كان هه‌بێت ئه‌وا په‌رله‌مان نوسینگه‌ی پێویست نیه .
مادده : 142
ڕای یه‌كه‌مم به‌لاوه په‌سه‌نده .
مادده :146
باسكردنی ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان گرنگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت بنوسرێت كه ببه‌سترێنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه، وه كاره‌كانیان به كارنامه‌یه‌ك رێك بخرێت .
مادده :147
رای یه‌كه‌مم پێ باشه .