بەپێی حو كمەكانی بڕگە(١)ی ماددە (٢٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عـراق ژماره (١٢)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كرا‌و، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریاریدا كاتی دانیشتنی ژماره (١٢) خولی پایزەی ساڵی پێنجەم له خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلــەمان لـه كاتژمێر (١١)ی نیوەڕۆ رۆژی دوو شـەممه رێكــەوتی ٢٠١٨/٢/٢٦ بێت و بەرنامـەی كــاری دانیشیتنەكه بەم شێوەیە :
یه‌كه‌م : گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات)، ژماره 20ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ)، ژماره 28ى ساڵی 2012ى عێراق له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاساكانى (به‌ركاركردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری ژماره 31ى ساڵی 2015 له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌كادیمیای زانستیی سریانی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ركاركردن و هه‌مواركردن و جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ ژماره 28ى ساڵی 2012ى عێراق له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی كاروبارى ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌مواركردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه بڕیاری به‌جینۆسایدناساندنی كاره‌ساتی شنگال.
شه‌شه‌م: پێشچاوخستن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سه‌عید محه‌مه‌د سه‌عید) له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌پێی ماده‌ی 44 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
حه‌وتەم: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ى ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
هه‌شته‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره 17ى ساڵی 1999ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
نۆیه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (هه‌موارى چواره‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره 18ى ساڵی 1999ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى