به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی نائاسایی رۆژی چوارشه‌مه‌ ٢٠١٥/٨/١٩

Feb 28, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ی كار
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی نائاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/8/19ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی نائاسایی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2015/8/19
به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌ مادده‌ی چل و نۆیه‌م له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و حوكمى بڕگه‌ى (1) له‌ مادده‌ى (6) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی نائاسایى خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردن له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19/8/2015، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
1ـ گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى (هه‌موارى چواره‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو) و راپۆرتى لیژنه‌ى یاسایی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساى ئاماژه‌پێكراو، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.