به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌(٧) ی رۆژی ٢٠١٥/٤/٧

Apr 7, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (7)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7/4/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969ى هه‌مواركراو ، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1.    پڕۆژه‌ بڕیارى ناونانى شارى ڕانیه‌ به‌ پایته‌ختى ئازادى.
2.    پڕۆژه‌ بڕیارى به‌ پارێزگاكردنى ئیداره‌ى گه‌رمیان.
فخرالدین قادر عارف                                جعفر إبراهیم ئێمینكی                     یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی                               جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی         ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
كوردستان ـ عیراق                                      كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق