بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٢) رۆژی دووشەممە ٢٠١٥/٣/٩

Mar 9, 2015  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بەرنامەی كار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (2)ی خولی بەهارە لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێش نــــیوەڕۆ رۆژی دووشەممە رێكەوتی 10/3/2015 بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: گفتوگۆكردنی  پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق، بەپێی ماددەكانی (72، 74 و 75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
 
 
 
 
     فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكى                  یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانى      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانى
    كوردستان ـ عیراق              كوردستان- عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق