ali-hamasalh.jpg

وەک یەک دەستتان بە سەر داھاتدا گرتوە!

Aug 12, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

کەسێک، بۆ خۆشیرینکردن لای سەرۆکی حکومەت و پارتی، ئەمشەو باس لەوە دەکات ھۆکاری لێبڕینی موچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە داھاتی سلێمانی نەگەڕاوەتەوە.. باسی دەستبەسەرداگرتنی داھاتی ھەولێرو دھۆک ناکات..
ھیچ کەس ھێندەی من باسی قاچاخچێتی و داگیرکاری زەوی نەکردوە لە سلێمانی، بەڵام ڕاستی ڕاستیەو ناشارێتەوە..
چۆن لە سلێمانی دەستبەسەر داھاتدا گیراوە بۆ موچە لە ھەولێرو دھۆکیش بەھەمان شێوە دەستبەسەر داھاتدا گیراوە..
لە سێ مانگی ڕابردودا داھاتی سلێمانی ٤٢٪‏ کەمیکردوە ھەولێرو دھۆکیش بەھەمان شێوە ٤٢٪‏ کەمیکردوە..
داھاتی ھەولێرو دھۆک چۆن لە سێ مانگدا ٩٠ ملیار دینار کەمی کرد..
سلێمانی بە ٤٣٪‏ بەشداری موچە کردوە ھەولێرو دھۆکیش بە ٥٧٪‏ بەشدار بوە.
واتە: ئەگەر سلێمانی ٤٣ ملیۆن دۆلار بداتە خەزێنە، داھاتی ھەولێرو دھۆک سەدان ملیۆن دۆلاریش بێت ٥٧ ملیۆن دۆلار دەدەن..
لەم خشتە ڕونکردنەوە دراوە.