sleman1.jpg

کۆمیسیۆن و سەرۆکایەتی هەرێم وهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

May 29, 2024  |   بیروڕا 

سلێمان مستەفا

دوا بەدوای بریاری سالارەیی دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری هەڵبژاردن ، کۆمیسۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردن نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردەو و تیادا داوای لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردوە مەرسومێکی تر دەربکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکێ نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، کۆمیسیۆن لە نوسراوەکەیدا پێشنیاری 5 ی ئەیلولی کردوە .
بەپێی بڕیاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردن ، پێویستە کۆمیسیۆن چەند هەنگاوێک بهاوێت
یەکەم : پێداچونەوەیەک بە پەیرەوکانی دا بکات و بیانگونجێنێت لەگەڵ بریاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردن ، باشتر وایە تەواوی پەیرەوەکان بە پاکێجێک پەسەند بکات و بڵاویان بکاتەوە وەک لە برگەی [١،٢،٣]مادەی [٢٠] یاسای کۆمسیۆنی باڵا داهاتوە ، بۆ ئەوەی لایەنی زەرەرمەند بتوانێت پیادەی مافەکانی بکات ، رەچاوی کاتیش بکرێت بۆ ئەوەی کار نەکاتە سەر پرۆسەکە و خشتەی کردارەکانی کۆمیسیۆن .
دووەم : دابەشکردنەوەی [ 95] کورسی لەبەر رۆشنایی داتای وەزارەتی پلان دان ، هەروها دابەشکردنی 5 کورسی کۆتای پێکهاتە ، کە بەپێی داتای وەزارەتی پلان دانان کورسیەکان بەم شیوەیە دەبن ، سلێمانی ٣٦ کورسی گشتی و ٢ کورسی کۆتا واتە ٣٨ کورسی ، هەڵەبجە ٣ کورسی ، دهۆک ٢٣ کورسی گشتی و یەک کورسی کۆتا ، هەولێر ٣٣ کورسی گشتی و دوو کورسی کۆتا واتە ٣٥ کورسی ،و دیزاینکردنەوەی کارتی دەنگدان ، ئەم بابەتەش پرسێکی گرنگ و تایبەتە کە دادگا ئەو مافە داوەتە کۆمیسیۆن بە پەیڕەو رێکار رێکیان بخات ، هەرچەندە بابەتەکە روونە .
سێیەم : بڵاوکردنەوەی دوا ئەنجامی تۆماری دەنگدەران و خشتەی ئینتشاری بنکەو وێستگەکان .
چوارەم : بڵاوکردنەوەی دوا خشتەی کردارەکانی کۆمیسیۆن بۆ تەواوی پرۆسەکە بەمەبەستی بەرچاو روونی.
شەشەم : باشتر وایە دوا ئاماری دانیشتوانی هەرێم و ژمارەی دەنگدەران ، ژمارەی ئەوانەی تۆماری بایۆمەتریان کردوە ، لەگەڵ ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان وەرگرتۆتەوە ، لەگەڵ ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان وەرنەگرتۆتەوە ، لەگەڵ ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان نەکردوە بڵاو بکاتەوە ، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ متمانەو بەرچاو ڕوونی
پێویستە لەسەر حزبەکان شان بەشانی کارەکانی کۆمیسیۆن چاودێر و هاوکارو هەماهەنگی کۆمیسیۆنبن بەتایبەتی لە پرۆسەی پیادەکردنی مافی تانەدان لەبریارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران ، وەک لەماددەی (١٨ ، ١٩ ، ٢٠ )ئاماژەیان پێدراوە، لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەیان لە ماڵپەری کۆمسیۆن، هەروەها بە حوکمی ئەوەی کۆمیسیۆن بڕیارەکانی تەنها لە ماڵپەرەکەی بڵاو دەکاتەوە پێویستە لەسەر کۆمیسیۆن مێژوی پەسەند کردن و بڵاو کردنەوەی سەرجەم بریارەکانی جیا بکاتەوە .