beyanamey1222025.jpg

بانگەوازێک لە لایەن رێکخراوەکانەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەریم

Feb 10, 2025  |   هەواڵەکانی پەی 

بەڕێزان سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بەڕێزان سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

 

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران ئەمڕۆ دەچێتە رۆژی چواردەهەمینەوە، داواكارییەكانیان لە چوار خاڵدا كۆكردۆتەوە کە هاوپێچە لە گەڵ یاداشتمان، داواكاری سەرەتایی و یاسایین و لەلایەن دەسەلاتەوە لە خەڵكی كوردستان زەوت كراون و ئەوان داوای گێڕانەوەیان دەكەن، شێوازی داواكردنەكەشیان مەدەنیانەیە، لەم پێناوەدا باری تەندروستیان گەیشتۆتە ئاستێك لە مردن نزیك بوونەتەوە، بەڵام بەداخەوە ئێوەی سەرۆك و بەرپرسان كە هۆكاری ئەو نەهامەتیانەن، نەك هەر گوێتان لێنەگرتن، بەڵكو كەوتنە سوكایەتی و ناو و ناتۆرە نانەوەش. ئێمەی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، وێڕای ئەوەی داواكارییەكان بە ڕەوا دەزانین و لەیەكەم ساتەوە پاڵپشتیمان لێكردوون، هەمیشەش هەوڵمانداوە پردێك بین لەنێوان مانگرتووان و دەسەڵاتدا، بۆ ئەوەی لێكتێگەیشتنی باشتر هەبێت و رێگری لە دروستبوونی گرژی و پەشێوی بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش یادداشتمان پێدان، داوا و تکامان لێکردن، بەڵام بەداخەوە وەك هەمیشە ئێوە هیچ هەنگاوێكتان نەنا و گوێتان نەگرت. لە ئێستاشدا ئەگەر ئێوە دوای چواردە رۆژ، بێباكن لە مردنی هاوڵاتیان و خۆتان بەخاوەنیان نازانن! ئێمەی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، وەك ئێوە نین، خۆمان بە خاوەنی خاك و خۆڵ و دارو بەردی ئەم كوردستانە دەزانین و ئەو مانگرتووە قارەمانانەش کە ویژدانی زیندووی گەلی کوردستانن، خوشك و برا و كچ و كوڕانی ئێمەن، ناتوانین دەستبەرداریان بین و لەسەر بێباكی ئێوە دەستیان لێ هەڵبگرین، ئێوە بێباكن لەمردنیان، هەروەك لەرابردوشدا بێباك بوونە لە مردن و برسی کردنی هاوڵاتیان، ئێمە قارەمانەكانی خۆمان، ئەو دڵە زیندوانەی خەڵکی کوردستان دەپارێزین و رێگە نادەین بەبەرچاومانەوە گیان لەدەست بدەن، دەیانپارێزین و بۆ قۆناغی داهاتووی ئەو خەباتە مەدەنییەمان خۆمان سازدەدەین. مانگرتووانی بوێر توانیان جۆشی خەباتی مەدەنی بدەنەوە، گیانی بەرەنگاری لەناخی هاولاتیانی بەشخوراودا زیندوو بكەنەوە و بۆ قۆناغی داهاتوو باشتر ئامادەیان بكەن، توانیان لەسەر حیسابی تەندروستی خۆیان، بۆ هەموو لایەكی بسەلمێننەوە كە ئەم دەسەلاتە گوێ لە هیچ داواكارییەكی مەدەنی ناگرێت، جگە لە تالانی و خۆسەپێنی هیچی تری لەبەرچاو نیە، ئەو مانگرتووە قارەمانانە بە نزیكبوونەوە لە مەرگ شەرمەزاری ئەو دەسەڵاتەیان بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە.

هەر لەو پێناوەدا داواكارین لە خوشك و برا قارەمانە مانگرتووەكان، ئەگەر دەسەڵات بە زووترین کات هیچ وەلامێكی نەبوو، لەسەر داوای ئێمەی رێكخراوەكان و سەدان نوسەر و روناكبیر و كەسایەتی و هەزاران هاولاتی پەرۆش و دڵسۆز، كۆتایی بە مانگرتنەكە بێنن و خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادە بكەین. دەسەڵاتیش دڵنیا دەكەینەوە لە ئەگەری هاتنەکایەی هەر لێكەوتە و دەرەنجامێكی نەخوازراو، ئۆباڵەكەیشی لە ئەستۆی ئەواندایە.

سەربەرزی بۆ مانگرتووانی قارەمان.

لەگەڵ رێزدا

١٠  شوباتی 2025

-وێنەیەک بۆ:

-نێردەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق

-کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

-پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا

-ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

-ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدرال

-کونسولخانەی سەرجەم ئەو ولاتانەی لەهەرێم هەن

-دەستەی گشتی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە کوردستان

-کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عیراق

 

لیستی ناوی رێكخراوەكان:

1)     دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان (PAY).

2)     رێكخراوی هەڵوێست.

3)     رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان (WOLA).

4)     رێكخراوی ئازادبوون.

5)     رێکخراوی پایتەختی ئاشتی.

6)     رێکخراوی سروشتی کوردستان.

7)     رێكخراوی چاوی زانكۆ (CZO).

8)     رێکخراوی بە رانان بۆهاوکاری مرۆیی.

9)     پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی (ILDK).

10)پەیمانگەی پلانی ستراتیجی بۆ پرسە دبلۆماسییەکان.

11)دامەزراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان.

12)رێکخراوی لێکۆلینەوە و گەشەپێدان.  

13)رێکخراوی سکالا بۆ پرسە کۆمەلایەتییەکان.

14)رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان.

15)رێکخراوی نەوەی دادپەروەر بۆ مافی مرۆڤ.

16)ڕێکخراوی نور بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.

17)پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان.

18) رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ.

19)سەنتەری گەشەپێدانی لاوان.

20)تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە.

21)رێکخراوی ئایدیا بۆ دیموکراسی و هۆشیاری کۆمەڵگە

22)ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO)

23)هاوپەیمانی 188 – سلێمانی

24)تۆڕی 8 مارس

25)ئەکادیمایی ئینگلیزی کوردی بۆ پەروەردە و راهێنان

26)رێکخراوی سکۆلەر بۆ پەروەردە.

27)رێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری کوردستان.

28)هاوپەیمانی شەفافیەت و لێپرسینەوە.

29)تۆڕی هەماهەنگی رێکخراوە ناحوکمیەکان.

30)ریکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپیدانی مرۆیی.

31)رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان.

32)رێکخراوی هۆشیاریی لاوان.

33)ڕێکخراوی شلێر بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ژینگەیی.

34)رێكخراوی رۆنيا بۆ هۆشيار تەندروستی.

35)تۆری هاوپەیمانی رێکخراوە ناحکومیەکان.

36)ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان.

37)رێکخراوی شانە پلەس بۆ چاودێری تەندروستی.

38)ڕێکخراوی ماڵی خەونەکان.

39)رێکخراوی  میدیا.

40)رێكخراوی چەمك بۆ چاكسازی و بنیاتنان.

41)رێكخراوی شنەبای خەڵك.

42)رێكخراوی ئاوێزان بۆ راهێنان و هۆشیاری كۆمەلایەتی.

43)رێكخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە.

44)رێكخراوی شاین بۆ زانست و پەرەپێدانی خوێندنی باڵا.

45)رێكخراوی كیكۆ.

46)ڕێکخراوی ماڵی فێرخوازان.

47)فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.

48)ڕێکخراوی شاڕێ. 

49)ڕێکخراوی سینا.

50)ڕێکخراوی ژیوای.

51)سەنتەری پەرەپێدانی لاوان.

52)ژیار بۆپەروەردە و گەشەپێدانی مرۆی.

53)ڕێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی.

54)کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز.

55)ڕێکخراوی شنروێ ی کاکەیی.

56)ڕێکخراوی هەنار.

57)ڕێکخراوی توانست.

58)رێکخراوی هۆشیاریی ئاگرکوژێنەوە.

59)رێکخراوی روناک جاف بۆ گەشەپێدان.

60)ویستگە نیوز.

61)رێکخراوی ئێڤەرێست.

62)ڕێکخراوی گورچیلە پارێزی کوردستان.

63)ڕێکخراوی دیدار.

64)لقی هەڵەبجەی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ

65)ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان بۆ پەرەپێدانی زانستی پزیشكی

66)ڕێکخراوی خوشکانی یەکگرتوی اسلامی کوردستان

67)ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان

68)ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان

69)ڕێکخراوی  خوشکانی  ئیسلامی

70)ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری

71)پەیمانگەی مافە نێودەوڵەتیەکان

72)کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز / ناوەندی هەولێر

73)رێکخراوی ژیوەر بۆ پەرەپێدانی هۆشیاری و ڕۆشنبیری

74)ناوەندی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ

75)ریكخراوی هیمای رۆشنبیری

76)دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوەو پەرەپێدان

77)ریكخراوی لانەی مناڵانی کوردستان

78)خوشکانی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی

79)ریكخراوی دیاری بۆ پەروەردەو فێرکردن و ڕۆشنبیری.

80)ڕێكخراوی چەپك بۆگەشەپێدانی مرۆیی

81)ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان

82)ڕێکخراوی گەشە پێدانی گەنجان وقوتابیان

83)پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن

84)ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی (چمک)

85)ڕێکخراوی نوێ

86)ڕێکخراوی خزمەتی جەماوەر _بۆ هاوکاری مرۆیی و گەشەپێدان.

87)رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان

88)یەکێتی ژنانی کوردستان.

89)سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ-DHRD

90)رێکخراوی پەروەردەی سەردەم

91)ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی

92)مرۆڤ سەنتەر.

93)تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە.

94)رێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی بۆ هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە.

95)کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی ناوخۆ

96)رێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

97)رێکخراوی جاف بۆ پەروەردە و گەشەپیدانی مرۆیی

98)ڕێکخراوی زار بۆ بەرگری لە ئازادییەکان

99)دامەزراوەی لەیلان بۆدیموکراتی

100)ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد

101)ئەنجومەنی ویسایەی کوردستان

102)ڕێکخراوی غابە بۆ پاراستنی ژینگە

103)ڕێکخراوی  توانا بەخشی

104)سەندیکای پارێزەرانی کوردستان- لقی سلێمانی

105)ڕێکخراوی جیھانی مافی مرۆڤ / ئەمریکا

106)ڕێکخراوی قەرەداغ بۆ گەشەپێدان

107)ڕێکخراوی خۆری ئاشتی

108)یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان / لقی سلێمانی 

109)تۆری ڕێکخراوەکانی سلێمانی 

110)ڕێکخراوی لیانا

111)تۆری هاوبەشی ڕێکخراوەکان

112)رێکخراوی ئاسک ASK

113)کۆمەلەی ئافرەتانی کوردستان

114)ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستانی کوردستان

115)ڕێکخراوی نیشان بۆ هۆشیاری تاک

116)یەکێتی لاوانی کوردستان

117)یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان

118)ڕێکخراوی گەشبیری وەلی دیوانە

119)رێكخراوى مامۆستايانى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان

 

 

بەڕێزان/ ئۆفیسی سلێمانی نەتەوە یەكگرتووەكان

بابەت/ یادداشتنامەی مانگرتووان

 

ئێمە وەك نوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەلگا بە گشتی و فەرمانبەران و مامۆستایان بەتایبەتی، ماوەی سێ رۆژە مانمان لە خواردن گرتووە لەبەردەم ئۆفیسی بەڕێزتان.

هیوادارین ئەم داواكارییانەمان بگەیەنن بە لایەنی پەیوەندیدار:

1-رێزگرتن لە كەسێتی تاك لە كوردستاندا و سەروەركردنی یاسا بەسەر هەموواندا.

2-بە نیشتیمانیكردن (توطین)ی موچەكانمان لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە.

3-دابینكردنی ژیانی شایستە بۆ هاونیشتمانیان، لە رێگەی پێدانی موچەی مانگانە و دیاریكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ گێڕانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكانمان.

4-دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوە (ترفیع) بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی. كە كاركردنە بە بنەمای دادوەریی و وەكیەكی لە پرسی موچەدا.

لەگەڵ رێزدا

 

مانگرتوان

30 كانونی دووەمی 2025

لیستی ناوی مانگرتووەكان:

1-زانا شێخ موحەممەد - فەرمانبەر لە فەرمانگەی كارەبا.

2-شنە عەلی عەزیز – مامۆستا.

3-دڵشاد محمود تۆفیق (میرانیی) – مامۆستا.

4-هادی حەمەڕەشید – مامۆستا.

5-پاكیزە حەمەئەمین حەمەموراد – فەرمانبەر.

6-سەنگەر مەهدی عەلی – مامۆستا.

7-سروشت سیروان عەلی – مامۆستا.

8-عەتا ئەحمەد ڕەشید – مامۆستا.

9-موحەممەد ڕەسوڵ موحەممەد - فەرمانبەر لە زانكۆ.

10-سامان محمد - فەرمانبەر لە فەرمانگەی كشتوكاڵ.

11-فازیل قادر حەمە ڕەووف – مامۆستا.

12-دلشاد بابان- مامۆستا.

١٣-ئاوات ئازاد- مامۆستا.

 


بانگەوازێک لە رێکخراوەکانەوە


نداء من المنظمات


Memorandum of organizations