دامەزراوەی پەی بەیاننامەیەکی دەرکرد و داوا لە پەرلەمناتارانی خولی شيشەم دەکات: هه‌قه په‌رله‌مانتارانیش به‌شداری ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌ری و خه‌باته مه‌ده‌نیانه بكه‌ن و به شێوازی خۆیان له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن.
ماڵپەڕی خەندان:
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانی کوردستان بونی نیه و زۆرینه‌ی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران بێده‌نگن وه‌ك ئه‌وه‌ی بێبه‌ری بن له‌وهه‌مو واده‌و به‌ڵێنه‌ی دابویان و ده‌شڵێت، "هه‌قه په‌رله‌مانتاران به‌شداری ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌ری و خه‌باته مه‌ده‌نیانه بكه‌ن و به شێوازی خۆیان له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن".
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ سێ مانگ و 20 تێده‌په‌ڕێت یه‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دو مانگ و هه‌فته‌یه‌كیش به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی سوێندخواردنی ئه‌نداماندا تێده‌په‌ڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرابێت، كه وێڕای ئه‌وه‌ی ناپه‌یڕه‌وی و یاساشكێنی و ناده‌ستورییه، په‌كی پرۆسه‌ی سیاسیشی خستوه، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان دروست نه‌كراون، هیچ هه‌نگاوێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌نراوه و تا ئێستاش حكومه‌ت هه‌ر كاربه‌ڕێكه‌ره".
قه‌یرانگه‌لێك به‌رۆكی هه‌رێمیان گرتوه و لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانیش خه‌مسارد له‌پێناو ده‌سكه‌وتی حزبیان له ململانێ و ناكۆكییه‌كانیان به‌رده‌وامن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "زیاتر له دو ساڵه هه‌رێم له بۆشایی یاساییدایه، دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی په‌كیان كه‌وتوه و ململانێكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش تا دێت گرژی زیاتریان تێده‌كه‌وێت كه هه‌موی له‌سه‌ر حیسابی بودجه و قوت و گوزه‌رانی هاوڵاتیانه، قه‌یرانگه‌لێك به‌رۆكی هه‌رێمیان گرتوه و لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانیش خه‌مسارد له‌پێناو ده‌سكه‌وتی حزبیان له ململانێ و ناكۆكییه‌كانیان به‌رده‌وامن".
په‌رله‌مان بونی نیه و زۆرینه‌ی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران بێده‌نگن
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چ لیسته‌كان و چ وه‌ك كاندیده‌كان زۆرترین به‌ڵێنیان به ده‌نگده‌راندا، كه‌چی ئێستا كه 14 ڕۆژه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی مانیان له خواردن گرتوه، 14 ڕۆژه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامه بۆ پشتگیری مانگرتوان و هاتنه‌دی مافه زه‌وتكراوه‌كانی هاوڵاتیان، له بازگه‌ی دێگه‌ڵه ڕێگری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران كراوه، كه‌چی په‌رله‌مان بونی نیه و زۆرینه‌ی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران بێده‌نگن وه‌ك ئه‌وه‌ی بێبه‌ری بن له‌وهه‌مو واده‌و به‌ڵێنه‌ی دابویان".
تائێستا هیچكام له ئه‌ركه یاسایی و په‌یره‌وییه‌كانیان به‌جێ نه‌گه‌یاندوه
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان ده‌شڵێت، "تائێستا هیچكام له ئه‌ركه یاسایی و په‌یره‌وییه‌كانیان به‌جێ نه‌گه‌یاندوه، هیچكام له‌و به‌ڵێنانه‌ی دابویان نه‌یان بردۆته سه‌ر و هه‌نگاویان بۆ نه‌ناوه، به‌ڵكو له بواری پراكتیكدا ته‌نها ئیمتیازاته‌كانی خۆیان به‌ده‌ستهێناوه. كه هه‌ریه‌كه‌یان خان‌و و شوقه‌ی نیشته‌جێبون و پاسه‌وانیان بۆ ده‌ستنیشان كراوه‌و ئه‌مڕۆش هه‌مویان یه‌كه‌م موچه‌یان وه‌رگرت به‌بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی یه‌ك وله‌كیش كاریان كردبێت".
فشار بكه‌ن له زوترینكاتدا كۆبونه‌وی په‌رله‌مان بكرێت
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان داوای له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كردوه، "فشار بكه‌ن له زوترینكاتدا كۆبونه‌وی په‌رله‌مان بكرێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێرن و لیژنه تاییه‌تمه‌نده‌كان پێكبهێنن، خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌كان بن و به‌دواداچون بۆ داواكارییه‌كانی مانگرتوان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خۆپیشانده‌ران بكه‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ناكرێت، هه‌قه په‌رله‌مانتارانیش به‌شداری ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌ری و خه‌باته مه‌ده‌نیانه بكه‌ن و به شێوازی خۆیان له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن".