پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
لەنێوان بەڵێن و ئەرک و ئیمتیازاتدا
ئه‌مڕۆ سێ مانگ و بیست ڕۆژ تێده‌په‌ڕێت یه‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارددنی په‌رله‌مان و دوو مانگ و هه‌فته‌یه‌کیش به‌سه‌ر یه‌که‌م دانیشتنی سوێندخواردنی ئه‌نداماندا تێده‌په‌ڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردرابێت. کە وێڕای ئه‌وه‌ی ناپه‌یڕه‌وی و یاساشکێنی و ناده‌ستورییه، په‌کی پرۆسه‌ی سیاسیشی خستووه، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌کانی په‌رله‌مان دروست نه‌کراون، هیچ هەنگاوێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێ نەنراوە و تا ئێستاش حکومەت هەر کاربەڕێکەرە. ئەمە لە کاتێکدایه کە زیاد له دوو ساڵه هه‌رێم له بۆشایی یاساییدایه، دامەزراوە فەرمییەکانی پەکیان کەوتووە و ململانێکانی نێوان هەولێر و بەغداش تا دێت گرژی زیاتریان تێدەکەوێت کە هەمووی لەسەر حیسابی بودجە و قوت و گوزەرانی هاوڵاتیانە، قه‌یرانگه‌لێک به‌رۆکی هه‌رێمی گرتووه و لایه‌نه سیاسییه براوه‌کانیش خه‌مسارد له‌پێناو ده‌سکه‌وتی حزبیان له ململانێ و ناکۆکییه‌کانیان به‌رده‌وامن.
له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چ لیسته‌کان و چ وه‌ک کاندیده‌کان زۆرترین به‌ڵێنیان به ده‌نگده‌راندا، که‌چی ئێستا که چوارده ڕۆژه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی مانیان له خواردن گرتووه، چوارده ڕۆژه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامه بۆ پشتگیری مانگرتووان و هاتنه‌دی مافه زه‌وتکراوه‌کانی هاوڵاتیان، له بازگه‌ی دێگه‌ڵه ڕێگری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و میدیاکاران کراوه، که‌چی په‌رله‌مان بوونی نیه و زۆرینه‌ی فراکسیۆن و په‌رله‌مانتاران بێده‌نگن وه‌ک ئه‌وه‌ی بێبه‌ری بن له‌وهه‌موو واده‌و به‌ڵێنه‌ی دابوویان. تائێستا هیچکام لە ئەرکە یاسایی و پەیرەوییەکانیان بەجێ نەگەیاندووە، هیچکام لەو بەڵێنانەی دابویان نەیان بردۆتە سەر و هەنگاویان بۆ نەناوە، بەڵکو لە بواری پراکتیکدا تەنها ئیمتیازاتەکانی خۆیان بەدەستهێناوە. کە هه‌ریه‌که‌یان خانوو و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون و پاسه‌وانیان بۆ ده‌ستنیشان کراوه‌و ئه‌مڕۆش هه‌موویان یه‌که‌م موچه‌یان وه‌رگرت بەبێ ئەوەی بە فەرمی یەک خولەکیش کاریان کردبێت.
هه‌ر بۆیه لێره‌وه داوا له فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌که‌ین:
١-فشار بکه‌ن له زووترین کاتدا کۆبوونه‌وی په‌رله‌مان بکرێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێرن و لیژنه تاییه‌تمه‌نده‌کان پێکبهێنن.
٢-خاوه‌نی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌کان بن و به‌دواداچوون بۆ داواکارییه‌کانی مانگرتووان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خۆپیشانده‌ران بکه‌ن.
٣-ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ناکرێت، هه‌قه په‌رله‌مانتارانیش به‌شداری ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌ری و خه‌باته مه‌ده‌نیانه بکه‌ن و به شێوازی خۆیان له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست به مانگرتن بکه‌ن.
دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
١١-٢-٢٠٢٥