بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢)ی نائاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێكەوتی (٢٠١٠/٢/٢٢) دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنە ڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمان، سەبارەت بە زانكۆ ئەهلیە داخراوەكان لە هەرێمی كوردستانی عیراق.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەی مووچەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-عیراق.
3- گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٠)ی هەرێمی كوردستان.
بە نیسبەت خاڵی یەكەم (خستنە ڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمان، سەبارەت بە كۆلیژەكانی داخراو لە زانكۆ ئەهلیەكان).