بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٣)ی نائاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێكەوتی (٢٠١٠/٣/٢٣) دا بەم شێوەیە بێت:
كۆبوونەوەی یەكەم لە كاتژمێر 10ی بەیانی:
1-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەمواركردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان-عیراق، كە لە لایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشكەش كراوە.
2-خستنە رووی راپۆرتی لێژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمان، سەبارەت بە زانكۆ ئەهلیە داخراوەكانی كوردستان-عیراق.
كۆبوونەوەی دووەم كاتژمێری 4ی ئێوارە:
1-گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژەی بودجەی ساڵی 2010 ی هەرێمی كوردستان.
عەبدوڵا محەمەد قادر ئەرسەلان بایز ئیسماعیل فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا
سەرۆكی پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی
كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق