سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، ژمارەیەك لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی شارە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ویستویان بچنە هەولێرو لەبەردەم بینای حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان بەمەبەستی كردنیان بە هەمیشەیی گردببنەوە، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە ڕێگریان لێكرا.
جێگەی باسە، پێشتریش چەندین جار سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان بەمەبەستی كردنیان بەهەمشەیی گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام داوە، بەڵام تائێستا داواكارییەكەیان جێبەجێ نەكراوە.