سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بۆ رووداو:
بەگوێرەی ئەو لیستەی لایەنە سیاسییەکان رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە، نزیکەی(50٪)ی كاندیدانی پەرلەمانتارانی کوردستان بڕوانامەیان نییە و نوسیویانە تەنیا دەزانن بخوێنەوە و بنوسن.
بەدرێژایی ساڵانی كاركردنی پەرلەمانی كوردستان(406)یاسا دەرکراون، (25) یاسایان وەك خۆی جێبەجێ كراون و (136)یاساش هەڵوەشاونەتەوە یان كاریان پێناكرێت.
رۆڵی پەرلەمان لە ئەركەوە بۆ (ئیمتیاز ) گۆڕدراوە, هەر ئەوەش كوالێتیی پەرلەمانی کوردستانی ساڵ بە ساڵ بەرەو دابەزین بردووە.
ئەوانەی بەڵێنی گەڕانەوەی مووچە فەوتاوەكانی فەرمانبەرانیان دا، کاتێک چوونە پەرلەمان و بوون بە پەرلەمانتار، نەك مووچە فەوتاوەكانیان نەگەڕاندەوە، بەڵكو خۆیان هەشت مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرت.
لینكی هەواڵ: