alihemesalh.jpg

تکایە تکایە.

May 1, 2023  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

چ حیکەمەتێک لەمەدایە!
ئەوانەی نەوتی خاویان لە هەرێم دەکڕی.. دەیان پاڵاوت و بەرهەمە نەوتیەکان(نەوتی ڕەش، بەنزین، گازوایل، نەوتی سپی… ) دەفرۆشتەوە.
پاڵاوتنی نەوت ئێستا گرنگترین پیشەسازیە..
هەرێم نەوتی خاوی هەیە، پاڵاوگەشی هەیە… نەوت ناپاڵێوێت!!!
ئێستا هەرێم ناتوانێت نەوتەکەی هەناردە بکات.. تاوەکو جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ عێراقدا… پاڵاوتنی نەوت لە نێوخۆدا باشترین بژاردەیە…
ئەم پاڵاوتنە سێ سودی هەیە.
یەک: دەستخستنی سەرچاوەیەکی باشی داهات بۆ موچە.
دوو: دابینکردنی بەرهەمە نەوتیەکان بە کوالێتیەکی باش.
سێ: ئەگەر ئەم پرۆسە ئێستا دەستپێبکات، لە جێبەجێبوونی ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی بەشێک لە نەوتی هەرێم لە نێوخۆدا بپاڵێورێت.
تێبینی: ئێستا ئەوەی من دەزانم نزیکەی (٦٠ هەزار بەرمیل دەپاڵێون). دەکرێ ئەم بڕە زۆر زۆر زیاتر بکرێت.