بەپێی حوكمی بڕگە (1)لە ماددە(49) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری (10) مین كۆبوونەوەی بەم جۆرە دانا:
• ئامادەبوونی بەڕێز د.ڕۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ دوان لەسەر بڕیاری (986) ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
• پرسیاری ئەندامانی پەرلەمان بۆ ڕێزداران وەزیری ڕۆشنبیری و وەزری شارەوانی و گەشت و گوزار.
فرست احمد عبدالله نژاد احمد عزیز اغا جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق