abasfetah.jpg

یەک هەرێم و نیوحکومەت و پەرلەمانێکی وەستاو :

Apr 12, 2023  |   بیروڕا 

عباس فەتاح

ئەم ناونیشانەی سەرەوە نە تەعلیقە و نە ڕەخنەیە و نە هیچی تر.. بەڵکو واقیعێکی تەواوی کوردستانە، کە بۆیان دروست نەکردوین بەڵکوو خۆمان بۆخۆمانمان دروست کردوە، نە کەس بەم هەلسوکەوتانە دەبێتە ڕەمز و نەقاعید و نە بەتەڵ . وەنە دەتوانێت حوکمڕانی کوردستان بگرێتە دەست، بەڵکو تەنها و تەنها کاری پێکەوییو لە جیاتی خۆ بەزل زانین خۆی بەخزمەتکاری گەڵەکەت گەورەو بەهێزت دەکات.
ئێستا سەیرکەن ڕوداوێک لە فرۆکەخانەی سلێمانی ڕویداوە سەرۆکی حکومەت دەڵێت من ئاگادار نیم لەولاشەو هەندێک سایت و پەیج شاگەشکە بوون لە خۆشیا.
سلێمانی ناڵەی دێت لە بێ خزمەت گوزاری وەکوو ئەوەی بەشێک نەبێت لەم هەرێمە و ، خەڵکەکەی بەردی بناغەی شۆرش نەبوبن و کەسی لێ ئەنفال و زیندانی سیاسی و کیمیاباران نەکرابێت لەسەر ئەم هەرێمە.
پەرلەمانیش لەلایەک گیرۆدەی کێشمەکێشمی نێوان حیزبەکانە بۆ هەمواری یاسای هەلبژاردن و وادەی هەلبژردن کە بۆتە هۆی وەستانی هەمو کارەکانی و لە لایەکی تر چاوڕوانی بڕیاری دادگای ئیتحادی چ بڕیارێک لەسەر کاروبارەکانی ئەدات و ئەنجام و لێکەوتەکانی لایەنەکان چۆن هەلسوکەوتی لەگەڵ دەکەن.
دەبێت کێ بێت خەونی دەسلاتی ڕەهای هەرێم ئامانجە لە مێژینەکانی شۆرشگێران و داخوازیەکانی گەلی کوردی کردبێتە قوربانی حەزو ئارەزوەکانی بۆ بون بە میری هەرێم.