DANA.jpg

سەرنجی یاسایی لەسەر

Apr 6, 2023  |   بیروڕا 

دانا دارا

پێشنیازە یاسای ھەمواری دووەمی یاسای ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠٢١) لە ھەرێم

١. ناونیشانی یاساکە پێویستە بکرێتە ھەمواری دووەمی جێ بەجێ کردنی یاسای ژمارە(٣)ی ساڵی (٢٠١٩)ی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە لەسنوری شارەوانیەکان زیادە ڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان.
چونکە یاساکە ھەمواری یەکەمی بە یاسای ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠٢١)کراوە و ئەمەش دەبێتە ھەمواری دووەم نەک خۆی ھەمواری ھەموار بکات!
٢. ماددەی (١) لە پێشنیازە ھەموارەکە کە ھەمواری بڕگەی دووەم لە ماددەی (٥) دەکات پێویستە لەڕووی ڕیزبەندیەوە بکرێت بە ماددەی (٢).
٣. ھەروەھا ھەمان ماددە کەسی زێدەڕۆ بۆ بەیاسایی کراو کە خۆی ساڵانێکە بە ناشەرعی و نا یاسایی زێدەڕەوی کردووە وە لەسەر ئەو موڵکە چەندین دەستی کردووە یاساکە بە سودمەند بوو لە وەرگرتنی زەوی ئەژماری ناکات بەڕاستی ئەمە کارەساتە!
٤.ماددەی (٢) لە پێشنیازەکە کە ھەمواری بڕگەی سێ یەم لە ماددە (٢)ی کردووە وە ماوەی مامەڵەی زەوی و خانوی زێدەڕۆی بۆ ساڵێک درێژ کردۆتەوە، پێویستە ئەم درێژ کردنەوەیە بەرواری کۆتایی بنوسرێت و دەرگای ئەم پڕۆسەیە قەپات بکرێت نەک دەرفەتی جاری تری تێدا بھێلرێتەوە.