abasfetah.jpg

ئەگەر نەوتی هەرێم بوایە بەغدا لێرە دەبوو:

Apr 4, 2023  |   بیروڕا 
عباس فتاح
ئەمەش نەکرێت بەشاباش و بە میلەت بفرۆشرێت، ئەگەر زوتر واز لە بەرژەوەندیە حیزب و شەخسیەکان بهێنرایەو دەساڵ پێش ئێستا هەمان ڕێکەوتن بکرایە نە هەرێم قەرزار دەبوو نە پاشەوەکەوت و لێبڕین و نەدانی موچەی فەرمان بەران دەبوو.
ئێستاش هیچ ڕێکەوتن نەکراوە نەوت موڵکی عیراقەو دەیانەوێت خۆیان بیفرۆشن و هەرێمیش بەشێکە لە عێراق پێویستە بەشە بوجەی خۆی پێ بدرێت .
ئیتر لەم دێڕە بەو لاوە چیتر هەیە بوترێت و لەسەر ڕێکەون.
ئایا دەتوانن پاشەکەوتی موچەی موچەخۆران لە عێراق وەرگرنەوە؟ نەخێر.
دەتوان ئەو دووسەد ملیارەی سالانی ڕابردوو نەدراوە وەری گرنەوە؟ نەخێر.
ئایا لەکۆل ئەو هەموو پالێوگە نایاساییە دەبینەوەو لەبەغداوە نەوت و بەنزینمان بۆ دێت ؟ نەخێر.
ئێستا ئەوەی عێراق دەیویست ئەمڕۆ قۆناغی یەکەم جێ بەجێ دەکات و ئاوا ناڕێک و ناتەبابین سبەی شتی تریشی بە دوادادێت.