lizafelekedinkakeyy.jpg

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ڕێککەوتندابووە...

Apr 3, 2023  |   بیروڕا 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی

 

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ شاندی دانوستاندکاری حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکمان سازکرد کە لەو کاتەدا لە سەروبەندی دانوستان بوون لەگەڵ بەغدا بەمەستی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ئاییندە.
وەکو ڕێگە چارەیەکی سەرەتایی بۆ کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەندە لەو کۆبوونەوەیەدا دوو پێشنیارم ئاڕاستەی شاندەکە کرد، یەکێک لە پێشنیارەکان تایبەت بوو بەوەی نوێنەرێکی کورد لە کۆمپانیای سۆمۆ دابنرێت تاوەکو کوردیش بەشدار بێت لە چاودێریکردنی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت، بیرمە ئەو کات پێشنیارەکە پەسەند کرا بەڵام وەکو هەمیشە حکومەتی عێراق بەو پێشنیارەش قایل نەبوو!!
بۆیە ئەم داواکاریە بە نسبەت حکومەتی هەرێمەوە شتێکی نوێ نییە و حکومەتی هەرێم و بەتایبەت سەرۆکی حکومەت هەمیشە هەوڵی داوە بە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێککەوتن و لە کۆبوونەوەکاندا هەردەم لایەنێکی ئاشتیخواز و ئەرێنی بووە.
بەم ڕێککەوتنە نوێیە مەلەفی نەوتی هەرێم لە سۆمۆ لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە و نەوتی هەرێم کڕیار زیاتری دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر پێشخستنی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان.