عەلی حەمە ساڵح
بەڵام من تەسلیمیان نابم و بەردەوام دەبم ..
دادگای بەرای سلێمانی بڕیاری سزادانی منی داوە بە (٩٠ ملیۆن دینار) بیدەم بە کۆمپانیای تایبەت بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی.
حوکمڕانی و دادگایەکی سەیر! بەرگری لە مافی گشتی بکەیت! سزات بدەن!
وتومە: حکومەت خۆی ٩٨ کامێرای دیاری کردنی تیژڕەوی هەبوە.. دیار نیە! ئێستا نابێت دوو کۆمپانیا لە دوو زۆنەکە ٤٧٥ کامێرا بە سیستمی پۆینت توو پۆینت دابنێن.. ٧٠٪ داهات لە سەرەتا بۆ کۆمپانیا بێت…. ئەمە پێچەوانەی یاسایەو بۆ دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێکەو بارگرانی گەورە دروست دەکات بۆ خەڵک ! هەموو بەڵگەکانم خستە بەردەم دادگا.. بەڵام ئامادەنەبوون گفتوگۆی بەڵگەکان بکەن!
بەبێ ئەوەی بیسەلمێنن من زیانم لە کەس داوە، دادگای بەرای سلێمانی (٩٠ ملیۆن دینار) سزای داوم.
ئەگەر پێتان وایە ئەم سزا بۆ ئەوەیە من پاشەکەشە بکەم و تەنازولتان بۆ بکەم زۆر هەڵەن.. هەموو ڕێگایەک دەگرمەبەر بۆ ڕێگری لە هێنان و دانان و بەڕێوەبردنی کامێرای تیژڕەوی بەم سیستمە لە لایەن کۆمپانیاوە…. سزادانی خەڵک نادرێت کۆمپانیا.