azaazad.jpg

ئەم هەڵبژاردنە چۆن دەبینم؟

Oct 17, 2024  |   بیروڕا 

ئازا ئازاد

 

_ هەڵبژاردن زۆر شت ناگۆڕێت بەڵام جوڵەیەک بە دۆخەکە دەکات و گۆرانێکی لەسەر خۆیە. هەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاری پرۆسەیەکی زۆر خاوە بەڵام تاکە پرۆسەیە بۆ گۆڕانکاری کە شەرعیەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبێت.
_ دەنگدان دەبێتە بەرز کردنەوەی بەهای کورسی بۆیە گرینگە بەشداری بکەن بۆ نمونە گەر تۆ ناچیت بۆ دەنگدان یان دەنگت دەسوتێنی ئەوا ناڕاستەوخۆ دەنگت بە هێزی دەسەڵات داوە. بۆ نمونە هێزێک ۳٠ هەزار دەنگی هەیە گەر ڕێژەی بەشداری لە سەروی ٪۷٥ بێت ئەوا قیمەتی کورسیەک زیاتر دەبێت لە "بیست هەزار"، وە یەک کورسی دەبات بەڵام گەر ڕێژەی بەشداری کەم بێت بەهاکە دەبێتە "پازدە هەزار"، ئەوکات دوو کورسی دەبات.
_کاندیدی سەربەخۆی معقول دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بەشدار بن بەڵام هەموو هێزەکانیان  لا رەفزە. چونکە گەر کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ نمونە ٤٠ هەزار دەنگی هێنا ئەوا
لەلایەک،بەو دەنگە کە بەرامبەر دوو کورسیە  کەچی ئەو هەر ئەو کورسیە دەبات .
 لە لایەکی تر، بە بەرزبونەوەی رێژەی دەنگدان قیمەتی کورسی لەسەر هێزەکانیتر بەرز دەکەیەوە، وە گەر کاندیدە سەربەخۆکەش دەرنەچوو ئەوا هیچ هێزێک سود لە دەنگەکەی نابینێ بەڵکو  زیانیان پێ دەگەیەنی بەهۆی بەرز بونەوەی ڕێژەی بەشداری و بەهای کورسی.
_ بە خوێندنەوەی من نەوەی نوێ سوپرایزی ئەو هەڵبژاردنەیە.
_ یەکێتی و پارتی بەیەکەوە٦٠ بۆ ٦٤ کورسی دەهێنن. بەڵام لێرە باسی رای خۆم ناکەم کە چۆن دەبێت.
_ یەکێتی لەو بانگەشەیە یان دەبوو شەڕی پارتی بکات یان هی ئۆپۆزسیۆن، چونکە مەترسی لەسەر بوو. بەو شەڕکردنەی لەگەڵ پارتی زیانی لە ئۆپۆزسیۆن داوە. وە دواتریش ئەزانێ بەهۆی زۆن و هێزەوە پارتی ناچارە بە رێکەوتن و چاکبوونەوە .
_ یەکێتی زۆر زۆر وتویەتی یاساکە زۆر باشەو تەزویر ناکرێت بۆیە هەر دەنگێک بێنێت مافی گلەیی نابێت و دەبێت بە قەبارەی راستەقینەی، بەڵام پارتی زۆر  و کەم بێنێ شەرعیەتی بیانوی تەزویر و نادادپەروەری لە ئێستاوە بە پرۆسەکە داوە.
_ بە گوێرەی یاسا دەقێکی راشکاو نیە بڵێ هێزی براوەی هەڵبژاردن حکومەت پێک دەهێنێ بۆیە دوای هەڵبژاردن ئەو هێزەی بتوانێ گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی پێک بهێنێ ئەو مافی سەرکردایەتی گرتنە دەستی حکومەتی هەیە هەر وەک ئەوەی لە عێراق ئەیاد عەلاوی ۹۱ کورسی هێناو یەکەم بوو بەڵام دادگای ئیتیحادی مافی دا بە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی نەک گەورەترین هێزی هەڵبژێردراو.
_ لە دوای ئەو بانگەشە توندەی یەکێتی ئەوا سێ ئەگەری لە پێشە گەر بیەوێت پێگەی بپارێزێت بۆ دوای هەڵبژاردن:
یەکەم، دوو ئیدارە. دووەم، دوو ساڵ بە دووساڵ حکومەت(گەر کورسی زۆر بوو). سێیەم، چاک بونەوە لەگەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و دروست کردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی.
_ رێژەی بەشداری خەڵک بە بۆچونی من ٪۷٥ دەبێت ئەوەش وا دەکات کورسی پەرلەمانی بەهاکەی ۲٠ هەزار دەنگ بێت.
_ بە هۆی بێهیوایی خەڵک لە ئۆپۆزسیۆن وای کردووە خەڵک یەکێتی بخاتەوە ئاستی پارتی ئەمەش واتە گەڕانەوە بۆ سەرەتای ساڵی ۱۹۹۲.
_ دەنگ کۆکردنەوە لە بانگەشە ئاسانە بەڵام پاراستنی بۆ دواتر کارێکی قورسە. نەوشیروان مستەفا باشترین نمونەی قەڵەباڵغ دروست کردن بەخێرایی و کەوتن بە خێراتر بوو. بۆیە کەسی دوور 
بین کەوتنەکە دەبینێ نەک سەرکەوتنەکە.
_گومان دەکەم دوای دە ڕۆژ کە یاسا دیاری کردووە لە دوی پەسند کردنی ئەنجامەکان کۆببنەوە بەڵکو  زیاتر لە منگێک دەبات.وە پێک هێنانی حکومەتی نوێش گەر بە نێوەند گیری دۆستەکانیان پەلە بکرێت گەر نا تا دوای هەڵبژاردنی عێراق دەروات.
_لە دوای تەواو بونی هەڵبژاردن ئایا یەکێتی دەچێتەوە حکومەت !؟!؟
ماویەتی 
تکایە وەک چاودێرێک ئەم نوسینەم لێوەرگرن نەک هیچ لێکدانەوەیەکی تر.