د. رێواز فایەق
ئەو نێرانەی کە وەک دڕندە پەلاماری کچێک ئەدەن کە خواستی بووە وەک هەرکەسێک تەماشای پێشبڕکێیەک بکات،بەرهەمی ئەو خیتابە بەربەریەن کە ڕۆژانە بەرامبەر ژن و کچی ئەم هەرێمە بە پلان و بە ڕێکخراوی بەڕێوەئەچن، دەسەڵات و کۆمەڵگەیەک ئەم بەربەریەتە ڕاینەچڵەکێنێت ئەبێت چاوەڕێی مردنێکی خێرا بێت.
هیچ بۆشاییەکی یاسایی نیە بۆ سزادانی ئەوانەی لە فەزای گشتیدا تاوانی گێچەڵکردن ئەنجام ئەدەن و دەکرێت بەزووترین کات دەستگیربکرێن و سزاش بدرێن تەنانەت ئەگەر تاوانلێکراو سکاڵاشی نەبێت.بەڵام دەبێت سزاکە توندتر بکرێت و لە یاسای کاری نوێ کە لە ئاییندەی نزیک دەنگی لەسەر دەدرێت ئەوە کراوە.