omer1.jpg

قەرز بەقەرز

Dec 22, 2022  |   بیروڕا 
قەرز بەقەرز، ئاسانترین و سادەترین ڕێگەی گەڕاندنەوەی قەرزی مووچەخۆرانە، ئەگەر دەسەڵات و حكومەتەكەی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بیانەوێت بچوكترین پابەندی بەرانبەر مووچەخۆران جێبەجێبكەن!
پێویستە خەڵك یەخەی ئەوانە بگرێت كە ئەیانوت بە چوونە بواری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، مانگانە ١٠٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوەو، ئەوە دوو ساڵ و نیوە یاساكە جێبەجێ دەكرێت، كوا ئەو ١٠٠ ملیارە؟
پێویستە خەڵك یەخەیان بگرێت و بڵێت كوا ئەو ئەژماری بانكیەی بەڵێنتاندا بكرێتەوەو لە ڕێگەیەوە مووچەخۆران سود لە مووچە دابەش نەكراوو پاشەكەوتكراوەكان وەرگرن؟ كوا ئەو ئەژمارە بانكیەو كەی سود لە قەرزی مووچە وەردەگرین؟
دەسەڵاتێك دوانزە مووچەی كەس و كاری شەهید، كەمئەندامان، خانەنشینان، قەرزار بێت و هیچ بەرنامەیەكی بۆ دانەوەی نەبێت، ڕووی هەیە بڵێ من حاكم و دەسەڵاتدارم؟
دەسەڵاتێك ٢١ ترلیۆن دیناری قەرزی مووچەو پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران قەرزاربێت و هیچ بەرنامەیەكی بۆ دانەوەی نەبێت، پێویستە بێجگە لە حكومەت و دەسەڵات ناوێكی تر بۆ خۆی بدۆزێتەوە!