abas.jpg

بە کشانەوە ناچنە پێشەوە دەبوو دەست لە کار بکشێننەوە!

Nov 6, 2022  |   بیروڕا 

عباس فتاح

 

من ڕێزوو خۆشەویستی زۆرم بۆ هەریەک لەم هاوپیشە بەڕێزانەم هەیەو هیوادارم پۆستەکەشم بە دڵێکی فراوان لێ وەربگرن ،چونکە ناکرێت لە پێناو موزایەدەی حیزبیانە ڕاستیەکان لە هاولاتیان بشاردرێنەوەو و لەسەر حیسابی هاوڕێ هاو پیشەکانت خۆت باش و دلسۆزترو دادپەروەرانەتر دەرخەیت کە لە ئەسل پێچەوانەیە.
من لێرە پرسیارێک لەو هاوپیشەو خەڵکی کوردستان دەکەم
ئایا بۆ لە خوڵی ڕابردو کە بەشێک لەو بەڕێزەنە پێکەوە لە پەرلەمان بوین یان وەزیربون ئەوکاتیش ماوەی ساڵێک پەرلەمان درێژ کرایەوە کەسیان نەکشانەوەو دەستیان نەکێشایەوە ئایا جیاوازیەکەی چیە ؟؟
ماوەی سێ ساڵە کۆمسیۆنی هەلبژاردنەکانی کوردستان بەسەر چوە کەس نوێنەرەکەی نەکشاندەوە؟؟
بۆماوەیەکی نادیار چەندین ساڵە ئەنجومەنی پارێزگاکان درێژکراوەتەوە ئەندامەکانی خۆیان نەکشاندۆتەوە؟؟
ئێ دەپرسم لە خەڵکی کوردستان کشانەوە مانای چیە؟ وەڵامەکەی ئەوەیە لە ماڵەوە پاڵدەوەو موچەکەی خۆت تەواو وەربگرەو ئەو وردە قسەو پێشنیاروو ڕەخنانەیان لە ناو هۆڵی پەرلەمان دەیانگرت ئێستا ئەوەش ناکەن.
هەموولایەک باش دەزانن ئەوە ئێمەنین وەکوو پەرلەمانتار ماوەی خۆمان بۆخۆمان درێژ دەکەینەوە.
ئەوە حیزبەکانن بەگشتی لەسەر هیچ پێک نایەن و ناتوانن هەلبژاردن ئەنجام بدەن و ماوەی سەرۆکی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان بە بڕیاری وان و بەکرداری ئێمە درێژ دەکرێتەوە.
وە هەموشمان بەقسەی حیزبی خۆمان کردوە هیچ لایەک بڕیارەکەی لەدەرەو حیزب نەبوە.چۆن ئێوە بەبڕیاری حیزب دەچنە دەرێو دێنەوە ژورێ ئێمەش بە شانازیەوە گوێڕایەکی حیزبی خۆمان دەبین .
وەناشکرێت شانەی هەموان لەسەری ئێمە بشکێنەوە، وە هیچ هێزوو کەسێکیش بەکشانەو پالدانەوە بە موچەی تەواوە ناچێتە پێشەوە .
بەڵکوو دەبێت تەواو بچێتە دەرەوەی ئەو دەزگاییەی پێی نا شەرعیەو پارەکەی پێی حرامە ڕەتی کاتەوەو ئەو سەنگەرەی بڕوای پێیەتی بیگرێت وبەهێزتری بکات لەجیاتی کشانەوە دەست لە کار بکشێنێتەوە.