ali.jpg

ئامانجەکەتان منم! کەی ئێوە دژی درێژکردنەوە بون!

Nov 3, 2022  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

دوو ڕووی ناکەین و هەڵوێستی ڕاستگۆیانە دەبینن..
لە چەندین ئاراستەی جیاوازەوە پەلامار دەدرێین! پەلاماردانەکەش زۆر زۆر شەخسیە!
بەڵام دووڕوو نین.. ڕاستگۆیانەو لەوادەی خۆیدا هەڵوێستی ئێمە دەبینین لەسەر درێژکردنەوەی پەرلەمان!
دەپرسین؟
هەرچی کێشەو گەندەڵی و تاڵانی ئەم هەرێمەیە بەلایانەوە ناوە، بەکەناڵ و پەیج و سەدان ئەکاونتی ساختەوە پەلامار دەدرێین… تەنانەت بوهتانی زۆر قورسمان بۆ دەکەن..
کە ئەنجامتان بینی… شەرمەزار دەبن؟
شەوی وا هەیە لە کەناڵە حیزبیەکەیان چەند جارێک وێنەی من دادەنێن و پەلامار دەدەرێم! وەک ئەوەی من پارەی هەزاران خەڵکم خواردبێت.. وەک ئەوەی من بایی یەک ملیار دۆلار( سەد هەزار دەفتەر) زەوی بەلاشم پێدرابێت! وەک ئەوەی من هاوبەشی کۆمپانیای حیزب بم..
دەپرسین؟
٢٠١٣ پەرلەمان درێژکرایەوە، سەرباری هەڵوێستی توندو ئازایەنە دژ بە درێژکردنەوە… بەڵام کێ دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد ؟ کەس … هەمووانیش بە بە( ٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار) خانەنشین بون!
٢٠١٧… بۆ ساڵێک درێژکرایەوە…. کەس هەبوو بەم شێوە حەملە بکات! کەس باسی کشانەوەی کرد! ( بەخۆشمەوە کە مامەوە) ! ساڵێک دوای درێژکردنەوە هەمووی بە هەمان بڕە موچە خانەنشین بوو!
تەنانەت بەو پەرلەمانەوە، بڕیار لە ڕیفراندۆم درا(ئێمە بایکۆتمان کرد کاتی بڕیارەکە)… بەڵام هەندێک کەس ژوور بەژوور دەگەڕا حەملەی بۆ ڕیفراندۆمەکەی بارزانی دەکرد! کامیان مەترسیدار و کەمەر شکێن بوو بۆ خەڵک!
ئێستاش پارتی و یەکێتی خەریکە هێندەی تر دۆخی خەڵک خراپتر و وێرانتر دەکەن، کوردستان بەرو هەڵدێری زیاتر دەبەن.. ئەمانە هەر لە خەمی پەلاماردانی منن و تۆمەت و بوهتان نەما نەیکەن! ئەم ڕق و قین و غیرە لە پای چی!
دەپرسم.. ئەمانە خەمی دیمکراسیانە!
چەند ساڵە وادەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگا تەواوبوە.. چیان وت!
وادەی یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن تەواوبوە چیان وت!
وادەی یاسایی دەستەی نەزاهەو دیوانی چاودێری دارایی تەواوبوو، چیان وت!
سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتیش وادەی تەواوبووە، بۆ کەس باسی وەزیرێک ناکات… هەر ئێمە ئامانجین!
بە ویژدان دەپرسم..
کێ دڵسۆزە!
شیرینی خێزانی کاوە گەرمیانی، کە لە کاتی دەوامی پەرلەمانیشدا…کەمترینی موچەکەی بۆ خۆی هێشتەوەتەوەو زۆرترینی بۆ هاوکاری ھەژاران بوە… ژیانی خۆی و کوڕە تاقانەکەی وەک سادەترین خێزانی گەرمیانە. خانەنشینی رەتکردەوە.. کە گەرەنتی ژیانی خۆی و ئامەد بوو تا کۆتایی تەمەنیان..
یان کەسانێک لەسەر حسابی زەوی و پارەی ئەم وڵاتە بەگەندەڵی بونە خاوەنی سەدان ملیار دینار!
ناکرێ کەسانێک لەگەڵ خۆم لە خولی پێشوو پەرلەمانتاربون، پێشتر دژی درێژکردنەوە هەڵوێستی کرداریان نەبوە! بێدەنگ بوون… ساڵانێکە سەدان ملیۆنی خانەنشینیان وەرگرتوە و خواردوە، دەیانەوێ تاکۆتایی تەمەن خانەنشینی پەرلەمان بن و دواتریش منداڵیان ئەم خانەنشینە وەربگرێت.. ئێستا ئەو دڵسۆز بێت، بەڵام شیرین خان، کە موچەکەشی ببەخشێت و بەرگری لە مافی خەڵکیش بکات، لەکاتی کۆتایی تەمەنی یاسای پەرلەمانیش هەڵوێستی هەبێت! خائینەو خزمەت بەم دەسەڵاتە دەکات!! ئەمە چ ویژدانێکە!
لەگەڵ ڕێزم بۆ ڕەخنەی دڵسۆزان، و کاریشی پێدەکەین، بەڵام بەدڵنیایی.. ئەم حەملە نە بۆ دژایەتی درێژکردنەوەیەو نە باوەڕە… تەنیاو تەنیا گرێی هەندێک کەسە بۆ ئێمە لەپای جوهدو کارەکانمان….
شەڕی شەخسی ناکەم.. دەستی برایەتی بۆ هەموو دڵسۆزێک درێژدەکەم و لەسەر ئەم ڕێگا ڕاستەش بەردەوام دەبین، ئەم جووت حیزبە دەیانەوێت کوردستان بەرەو هەڵدێرێکی گەورەتر ببەن، نامانەوێ تەرکیز لەسەر دەسەڵاتی چەوت و ستەمکار لاببەین بۆ شتی کەسی و گرێی دەرونی.
پشتیوان بەخودای گەورە، ئێمەش هەڵوێستێکمان دەبێت ئەوانەی ئومێدیان پێمانە، دڵخۆش دەبن.