ali.jpg

کام بڕیار بدەین؟

Nov 1, 2022  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

بۆچونی ئێوە گرنگە..
دوو بۆچون هەیە..
یەک: دژی درێژکردنەوە بوین، بە نایاسایی دەزانین…بۆچی لەم پەرلەمانە بمێنینەوە؟
دوو: بەدیلی پەرلەمان چیە؟ ئایا ئەگەر تروسکایەکی بچوکیش بێت… بەردەوام بین باشتر نیيە؟
زۆر هەوڵماندا بەرەیەکی ناڕازی دروستبکەین.
دوو پێشنیارمان هەبوو…. بە هەریەک لەو دوو پێشنیارە ڕازی بووین
یەک: دەستلەکارکێشانەوەی گشتی و فشار لە دەرەوە پەرلەمان..
دوو: بایکۆت و فشارکردن و پێداگیری و مانەوە لە پەرلەمان..
ئێستاش دوو بژاردە لەبەردەستە.
کامیان هەڵبژێرین؟
یەک: ئەم درێژکردنەوە نایاساییە، من بۆ چوار ساڵ خەڵک متمانەی پێداوم و وادەکە کۆتایی هاتوە.. دەستلەکاربکێشمەوەو لەم پەرلەمانەدا نەمێنم…
دوو: بەردەدوام بین.. ئەوەی پێماندەکرێت بیکەین.. بەلای کەم بەدەنگی بەرز پەیامی خۆمان بگەیەنین و لەسەر هەندێک پرس قسەی جدیمان هەبێت و ڕای گشتی دروستبکەین(پرسی گەندەڵی، زەوی، نەوت و سوتەمەنی، موچە….. هتد)
.. بۆ هەندێک بابەتی گرنگی وەک: دەستورو یاسای هەڵبژاردن و بودجە(ئەگەر هات) چەند یاسایەکی دیکەش! .. هەڵوێستی خۆمان هەبێت..
راستیەکەی… ڕەنگە تەنیا لەسەر دەستورو یاسای هەڵبژاردن( قورس بێت بەزۆرینە تێپەڕێت)… پێشتریش هەروا بوە.. ئەگەرنا ئەوانی دیکە بەزۆرینە تێدەپەڕێنن..
بۆ هەندێک یاساش بتوانین ڕای گشتی دروستبکەین(وەک دژایەتی توندوندو تیژی خێزانی).
لەئەگەری مانەوە لە پەرلەمان ئەوەی لەسەر شانمان بێت دەیکەین، بەڵام مەرج نیە ئەنجام بە خواستی ئێمە بێت..
لەئەگەر وازهێنانیشم لە دژایەتی زوڵم و ستەمکاری کۆڵنادەین بەپێی ئەوەی دەرفەتمان دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەوانەی پێیانوایە من ئەگەر بمێنمەوە بۆ موچەیە نەک بەرگری لەخەڵک.. بەشی هەرە زۆری موچەکەم بەفەرمی دەبەخشم بە چارەسە بۆ نەخۆشەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا..