Shyan_asskary.jpg

ھەڵوێستی دەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵی فراکسیۆنی یەکگرتوو بەرز دەنرخێنم

Nov 1, 2022  |   بیروڕا 

شایان عەسکەریی

ھەڵوێستی دەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵی فراکسیۆنی یەکگرتوو بەرز دەنرخێنم و جێگای دەستخۆشییە.
ئەوە ھەڵوێستێکی سیاسی لەبیر نەکراوە، دەنگدەر مافی خۆیەتی ئەندامی ھەڵبژێردراوی خۆی، خواستەکانی جێبەجێ بکات، ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی گێڕانەوەی متمانە لە نێوان ئەندامی پەرلەمان و دەنگدەر.
کشانەوە لە پەرلەمان کاریگەری ئەرێنی باشی دەبێت لە داھاتوو، وادەکات حزبەکانی دەسەڵات بیر لە درێژ کردنەوەی نایاسایی تەمەنی پەرلەمان نەکەنەوە و مافی ھەڵبژاردن و دەنگدان لە ھاووڵاتییان زەوت نەکەن.
ئەم دەرفەتە بە ھەل دەزانم دووپاتی دەست لە کارکێشانەوەی خۆم بکەمەوە.
پێداگرم لەسەر ئەوەی یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم بخرێتە بەرنامەی کاری نزیکترین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و دەنگی پێویست بێنێت بۆ پەسند کردن.
لە ٢٠٢٢/١٠/٩ یاداشتی دەست لە کارکێشانەوەم پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، فراکسیۆنی گۆڕانیش پەسندی کردووە، ئەمەش دوای ئەوە ھات لە ھەمان ڕۆژ پێشنیازە یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەنگی لەسەر درا و پەسند کرا، بەھۆی ئەوەی رەزامەند نەبووم بەو درێژ کردنەوە نایاساییە ھەروەھا ڕام وایە دروست نیە لە ژێر ھەر پاساوێک بێ ھەڵبژاردن دوابخرێت یا نەکرێت، یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەش کرد.