عەباس فەتاح
ڕۆژێک لایەنە سیاسیەکان لە نێوان خۆیان لەسەر پلەو پۆست ڕێک ناکەون پەرلەمان لەکار دەخەن.
ڕۆژێک لەسەر یاسای هەلبژاردن ڕێک ناکەون پەڕلەمانتارو پەرلەمان ایحراج دەکەن.
ڕۆژێک لەسەر سیستەمی سیاسی و سەرچاوەی یاسا دانان ڕێک ناکەون و دەستور ناهێلن بنوسرێت و خۆتان بەهێزوو لاوازی پەرڵەمان نیشان ئەدەن.
ئێستاش لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆک کۆمار ڕێک ناکەون دیسان دەتانەوێت شەڕو شەرمەزاری بە پەڕڵەمان بکەن.
شەڕی هێزە دەسلات دارەکان لەگەڵ یەکترو و ڕۆژێک شەڕی حیزبەکانی دەسلات لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هەموو بە پەڕڵەمان.
لە نێوانی ئەو هەموو بەرداشە خۆیان بە باش نیشان ئەدەن و پەرڵەمان وردو خاش کراوەوەو وێنەیەکی ناشیرینی پەرلەمانتارانیان نیشانی هاولاتیان داوە ، جوانی و ناشیرینی پەڕلەمان هەرخۆتانن و بۆخۆشتانە.