کاروان گەزنەیی
دوای چەندان کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڵێنییاندا بەزووترین کات نەوتی سپی دابەشبکەن.
لە دواهەمیین کۆبوونەوە باسیان لەوەکرد کە حکومەتی هەرێم (٧٠) ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ قۆناغی یەکەم، و بەڵێنییاندا بە سێ قۆناغ بەشێوەی دەعم نەوت دابەشبکرێت.
بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە تەنها بازرگانیکردنە و هیچی دیکە، چونکە هەموو هەرێمی کوردستان پێویستی بە (٢٥٨) ملیۆن لیتر هەیە، و لەو بڕە (٥٨) ملیۆنی بۆ ناوچە شاخاوییەکانە.
حکومەت چەند ڕێگەیەکی لە بەردەمە بۆ هاوکاری دابەشکردنی نەوتی سپی:
یەکەم: کڕین و خەزانکردنی لە وەرزی هاوین و دابەشکردنی لەسەرەتای وەرزی پایز؛ بەم شێوەی نرخەکەی زۆر کەم دەبێت و هەموو هاووڵاتییەکەیش وەریدەگرێت.
دووەم: پێدانی نەوت بە پاڵاوتگە ناوخۆییەکانی( قەیوان، و کار و لاناز) تا بتوانێت هاوشێوەی عێڕاق نەوت بدات بە هاوڵاتییان.
سێیەم: تەرخانکردنی پارەیەک مانگانە لە داهاتی گشتی و کڕینی نەوت و دابەشکردنی بە شێوەی مەدعومی تەواوەتی.
بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی، نە ئەجێندای هەیە و نە پلان، و نە بۆی گرنگە لەسەر هاووڵاتییان چەند دەکەوێت؛ ئەوەی ئێستا دەکرێت تەنها کڕینی نەوتە و فرۆشتنەوەیەتی بە هاووڵاتییان، و لەکۆتایشدا دەوڵەمەندتربوونی چەند بازرگانێکی دیکەیە!
تێبینی: ئێمە داوای دانیشتنی پەرلەمانمان کردووە لەو بارەیەوە و ڕاپۆرتی لیژنەش ئامادەیە، هیوادارم سەرۆکایەتی پەرلەمان بیخاتە نزیکترین بەرنامەی کار!