muna_qehwechi.jpg

گومان لەخۆمان ناكەین، نوێنەری راستەقینەی توركمانین

Sep 19, 2022  |   بیروڕا 

مونا قەهوەچی

 

“نایشارینەوە هاوپەیمانی پارتین”
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رنامه‌ی ستراتیژییان هه‌بوو له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ هیچ گومانیش له‌وه‌دا نییه‌ پێكهاته‌ی توركمانیش كه‌ هاوپه‌یمانی لایه‌نێک بێت زۆر ئاساییه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كه‌ی خۆی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حیزبێكی دێرین و حزبێكی خه‌باتگێڕ و حیزبێک كه‌ مافی پێكهاته‌كان ده‌پارێزێت زۆر ئاساییه‌ و نایشارینه‌وه‌ به‌ڵێ پێكهاته‌ی توركمان ، كلدان سریان ئاشوری، ئه‌رمه‌نیش هاوپه‌یمانی پارتی دیموكراتی كوردستانن چونكه‌ مافه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌پارێزن و ڕێز له‌بۆچوونی پێكهاته‌كان ده‌گیرێت، هیوادارین لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردییه‌كانی تریش هاوشێوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌وانیش هاوكاربن و هاوسۆزبن ڕێز له‌مافی پێكهاته‌كان بگیرێت و داواكاری پێكهاته‌كان به‌ڕه‌وا ببینن. "

ئه‌و پۆستانه‌شی كه‌ دراوه‌ته‌ پێكهاته‌ی توركمان له‌وانه‌یه‌ له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانیشدا نه‌بێت چونكه‌ ئێمه‌ به‌پێویستی ده‌زانین مافی زیاتریش بدرێته‌ پێكهاته‌ی توركمان و كلدان، سریان ئاشوری، ئه‌رمه‌ن، چونكه‌ پێكهاته‌ی توركمان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و له ‌ئاستی عێراقدا نه‌ته‌وه‌ی سێیه‌مه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو پێكهاته‌ له‌خوله‌كانی داهاتووشدا له‌ به‌شداریكردنی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاكێجمان ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو توركمان هیچ كاتێک گومان له‌خۆمان ناكه‌ین كه‌ ئێمه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قیه‌نه‌ین. "